شبكة لالش الاعلامية

هه‌ژمارا ڕزگارکرنا گرتيێن ئێزدى ژ دەستێ داعشێ گەهشتە 3ھەزار و 576 کەسان

هه‌ژمارا ڕزگارکرنا گرتيێن ئێزدى ژ دەستێ داعشێ گەهشتە 3ھەزار و 576 کەسان
شنگال _KDP.info_

بەرپرسی نووسینگەی ڕزگارکردنی کوردانی ئێزدی لە دەستی تیرۆرستانی داعش گوتی: ڕزگارکردنی کوردانی ئێزدی لە دەستی داعش بەردەوامە و تا یەک کەس مابێت بەردەوام دەبین، تا ئێستاش ٣ھەزار و ٥٧٦ کوردی ئێزدی ڕزگارکراون و نزیکەی ٢ھەزار و ٦٠٠ کەسیش لە دەست داعش ماون.

حوسێن قایدی، بەرپرسی نوسینگەی ڕزگارکردنی کوردانی ئێزدی لە دەستی تیرۆرستانی داعش ، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ڕزگارکردنی کوردانی ئێزدی لە دەستی داعش بە ھاوکاری و پاڵپشتی سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان بەردەوامە و بەردەوام دەبین هەتا ھەموو کوردانی ئێزدی لە دەستی داعش ڕزگار دەکرێن، ئێستاش کچێکی دیکەی ١٠ ساڵان ڕزگار کراوە.
حوسێن قایدی گوتیشی: تا ئێستا ٣ھەزار و ٥٧٦ کەسی کوردی ئێزدی لە دەستی داعش ڕزگارکراون و نزیکەی ٢ھەزار و ٦٠٠ کەسی دیکەش ماون، بۆیە بە پاڵپشتی و ھاوکاری سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان بەردەوام دەبین، نووسینگەکەی ئێمە سەر بە سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستانە و بۆ ڕزگارکردنی کوردانی ئێزدی دامەزراوە، بۆیە تا سەرجەمیان ڕزگار دەکرێن بەردەوام دەبێت.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

حسێن قائیدی:بۆ ڕزگاركرنا گرتیان بتنێ‌ حكومەتا هەرێمێ‌ پشتەڤانی یا ئێزدیان دكەت

Lalish Duhok

بنگەهێ‌ لالش پێتڤیێن قوتابخانا لسەر قوتابخانێن شاریا بەلاڤكرن

Lalish Duhok

دھۆک.. زانایێن ئیسلامی مەدالیا پێکڤە ژیانێ دانە شێخەکێ ئێزدیان

Lalish Duhok