سەرۆك بارزانی ب هەلكەفتا سالڤەگەرا سەرهلدانا گەلێ كوردستانێ پەیامەك بەلاڤكر
K24 – هەولێر
سەرۆک بارزانی لە پەیامێکدا بەبۆنەی یادی راپەڕین پیرۆزبایی لە خانەوادەی شەهیدان و پێشمەرگە و سەرجەم خەڵكی كوردستان دەکات و رایدەگەیەنێت ” پێویستە دەستكەوت و ئامانج و بەهاكانی راپەڕین بە بەرزی بمێننەوە و بپارێزرێن و بەهێزتر بكرێن. نابێ لە هیچ دۆخ و لەژێر هیچ گوشارێكدا لەیاد بكرێن و بشێوێندرێن”.
هەر لە پەیامەکەدا هاتووە: “راپەڕین درێژكراوەی خەباتی دەیان ساڵە و بەرهەمی خۆڕاگریی و ماندووبوون و خوێنی جەماوەر و هێزە خەباتگێڕەكانی كوردستان بوو و بووە دەستپێكێكی تازە و ئومێدێكی نوێ لە ژیانی گەلەكەماندا. خرۆشانی خەڵک دژی دامودەزگەی ستەمکار و داگیرکار پەیامێکی زۆر روون بوو کە سەرباری بەهێزیی داگیركاران، ئیرادەی ژیانی سەربەرزانە و ئازادیخوازی هەمیشە لە ناخی مرۆڤی کوردستانیدا ههبووه و دهشمێنێ”.
ئەمەش دەقی پەیامەکەیە:
پەیامی سەرۆك بارزانی بە بۆنەی یادی راپەڕین
بە ناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بە بۆنەی سی و سێیەمین ساڵیادی راپەڕینی گەلی كوردستان پیرۆزبایی لە خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەكان و هەموو نیشتیمانپەروەر و تێكۆشەر و ئازادیخوازان و سەرجەم خەڵكی كوردستان دەكەم.
راپەڕین درێژكراوەی خەباتی دەیان ساڵە و بەرهەمی خۆڕاگریی و ماندووبوون و خوێنی جەماوەر و هێزە خەباتگێڕەكانی كوردستان بوو و بووە دەستپێكێكی تازە و ئومێدێكی نوێ لە ژیانی گەلەكەماندا. خرۆشانی خەڵک دژی دامودەزگەی ستەمکار و داگیرکار پەیامێکی زۆر ڕوون بوو کە سەرباری بەهێزیی داگیركاران، ئیرادەی ژیانی سەربەرزانە و ئازادیخوازی هەمیشە لە ناخی مرۆڤی کوردستانیدا ههبووه و دهشمێنێ.
دەستكەوتەكانی راپەڕین موڵكی گەلی كوردستان و نەوەكانی داهاتوون. لە یادی ڕاپەڕینەكەی گەلی كوردستاندا جەخت لەوە دەكەینەوە كە پێویستە دەستكەوت و ئامانج و بەهاكانی ڕاپەڕین بە بەرزی بمێننەوە و بپارێزرێن و بەهێزتر بكرێن. نابێ لە هیچ دۆخ و لەژێر هیچ گوشارێكدا لەیاد بكرێن و بشێوێندرێن.
سڵاو لە گیانی پاكی شەهیدانی ڕاپەڕین
و تێكڕای شەهیدانی رێگەی رزگاریی كوردستان
مەسعود بارزانی
5ـی ئاداری 2024
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی