شبكة لالش الاعلامية

وەزارەتا دارایی: لیستا مووچەى ڕەوانەی بەغدا کر

وەزارەتا دارایی: لیستا مووچەى ڕەوانەی بەغدا کر
رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان دەڵێت، بە واژۆی ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی لیستی مووچەیان رەوانەی بەغدا کردووە.

پێشتر وەزیری دارایی هەرێمی کوردستان رایگەیاندبوو، سەرقاڵی ئامادەکردنی لیستی مووچەن و “لە نزیکترین کاتدا” رەوانەی وەزارەتی دارایی عێراقی دەکەن.

هێشتا چارەنووسی مووچەی سێ مانگی کۆتایی ساڵی رابردووی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان یەکلانەبووەتەوە.بۆ مانگی شوبات، وەزارەتی دارایی عێراق داوای لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان کرد بە عەرەبی لیستی مووچەی بۆ بنێرن.

دواکەوتنی ناردنی لیستی مووچە بە گوتەی وەزیری دارایی هەرێمی کوردستان، بۆ “هەندێک ئاستەنگی هونەری و داواکارییە نوێیەکانی وەزارەتی دارایی عێراق” دەگەڕێتەوە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

حكومه‌تا هه‌رێمێ 3 ته‌نێن ده‌رمان و پێدڤیێن نۆشداری هنارتنه‌ حه‌سه‌كێ

Lalish Duhok

مەزارگەهه‌كێ ئۆلى دێ ل ناحيا خانكێ ئێته‌ ڤه‌كرن

Lalish Duhok

پارێزگارێ نه‌ینه‌وا ژ هه‌وله‌كا تیرۆركرنێ رزگار بوو

Lalish Duhok