شبكة لالش الاعلامية

وەزارەتا دارایی: پڕۆژێ هەژمارا من چ کێشە نینن

وەزارەتا دارایی: پڕۆژێ هەژمارا من چ کێشە نینن
رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان روونکردنەوەیەکی لەبارەی پڕۆژەی “هەژماری من” بڵاوکردەوە و دەڵێت، هیچ کێشەیەکی نییە و دروستبوونی کێشەش بۆ ئەوانەی مووچەکانیان لەو رێگەیەوە وەردەگرن رەتدەکاتەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە 31-03-2024 لە روونکردنەوەیەکدا لەبارەی ئەوەی گوایە “هەژماری من” لە شاری هەولێر کێشەی هەیە و ئەو کەسانەی مووچەیان لەو رێگەیەوە وەردەگرن کێشەیان بۆ دروست بووە، وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، “دابەشکردنی مووچە لە رێگەی (هەژماری من)ەوە هیچ کێشەیەکی نییە و مووچە خراوەتە سەر هەژماری بانکیی بەشداربووان.”

لە دوێنێ شەممەوە دابەشکردنی مووچەی مانگی شوباتی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەستیپێکردووە. بەشێک لە مووچەخۆران مووچەیان لە رێگەی پڕۆژەی “هەژماری من”ەوە وەردەگرن.

شوباتی ساڵی رابردوو، حکومەتی هەرێمی کوردستان پڕۆژەی “هەژماری من”ی راگەیاند.

بەپێی حکومەت، “بەهۆی ئەو دەستپێشخەرییەوە فەرمانبەرانی کەرتی گشتی، خانەنشینان و هێزە ئەمنییەکان بەشێوەیەکی پارێزراو و شەفاف لە رێگەی تۆڕێک لە ئامێری پارەراکێشان (ATM)ـەوە کە زیاتر لە هەزار بنکە لە تەواوی هەرێمی کوردستان دادەنرێن، دەتوانن دەستیان بە مووچەیان بگات. ئەوەش ئاسانکاری دەکات بۆ دەستڕاگەیشتن بە خزمەتگوزارییە بانکییە مۆدێرنەکان، لەوانەش قەرز، پاشەکەوتکردن و پارەدانی دیجیتاڵی.”

لە دوایین کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستاندا راگەیێندرا پاشەکشە لە تەواوکردنی پڕۆژەی هەژماری من ناکەن و ئاماژە بەوەش کرا، تاوەکو کۆتایی ئەم ساڵ تەواوی فەرمانبەران دەکەنە خاوەن کارتی بانکی و بانکەکانیش راسپێردراون لە دەیان شوێن ئامێری (ATM) دابنێن.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

پێشانگه‌ها روانگه‌ فوره‌س بۆ ده‌رفه‌تێن كارى ده‌ست ب كارێن خوه‌ كر

Lalish Duhok

هه‌ڤپه‌يمانيا نێڤ ده‌وله‌تى: پێشمه‌رگه‌ بۆ هه‌ر ئه‌گه‌ره‌كێ ئاماده‌يه‌  

Lalish Duhok

رێنما و مەرجێن بەريكانا لالش ل ناحیا باعەدرێ هاتنە راگەهاندن

Lalish Duhok