شبكة لالش الاعلامية

جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان ساڵیادی دامەزراندنی بنكەی لالش پیرۆزدەكات

جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان ساڵیادی دامەزراندنی بنكەی لالش پیرۆزدەكات13151906_819734141464250_5471156843256803820_n

لە یادی “23” ساڵەی دامەزراندنی بنكەی رۆشنبیری و كۆمەڵایەتی لالش، جوانترین پیرۆزبایی ئاراستەی سەرۆك و ئەندامانی بنكەكە و سەرجەم خۆشك و برا كوردە ئێزدییەكان دەكەین و ئاواتەخوازین ساڵ لەدوای ساڵ بنكەی لالش لە ئەرك و چاڵاكییەكانی بۆ پاراستنی كولتووری رەسەنی ئێزدیاتی سەركەوتنی زیاتر بەدەستبێنێت.

دامەزراندنی بنكەی لالش لە ساڵی 1993 دا، دەستكەوتێكی مێژوویی بوو بۆ پاراستن و بەرزراگرتنی شوناسی نەتەوەیی كوردە ئێزدییەكان، كە بەهۆی ئەو شوناسەوە، لەسەردەمی حوكمی دیكتاتۆری لە عیراقدا، دووچاری چەندین شاڵاوی چەوسانەوەو و ڕاكواستنی زۆرەملێ‌ بوونەتەوەو لەم سەردەمەی شەری دژی تیرۆریشداو هەر بەهۆی هەمان شوناسەوە دووچاری درندەترین شاڵاوی جینۆساید بوونەتەوە.

لەم یادەدا، بە دەرفەت دەزانین داوا لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بكەین هەوڵەكانی چڕتر بكاتەوە بۆ پاڵپشتیكردنی كەیسی بەجینۆسایدناساندنی شاڵاوە تیرۆریستەكانی قڕكردنی كوردانی ئێزدی، لەهەمان كاتیشدا ئۆمێدەوارین دەزگا پەیوەندیدارەكانی هەرێمی كوردستان و سەرجەم لایەنە سیاسییەكان ورێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی لە كوردستان، زیاتر پشتیوانیی خوشك و برا ئێزدییەكان بەگشتی و بنكەی رۆشنبیری و كۆمەڵایەتی لالش بەتایبەتی بكەن بۆ سارێژكردنی زامەكانیان و پاراستنی كولتووری رەسەنی ئێزدیاتی.

دووبارە، پیرۆزبێت ساڵیادی دامەزراندنی بنكەی رۆشنبیری و كۆمەڵایەتی لالش.

دكتۆر جەعفەر ئیبراهیم ئێمینكی
جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان
12/5/2016

تُتاح هذه الصورة أيضا في: العربية

___

قائد قوات البيشمركة في شنگال: أكثر من 900 عنصر من PKK انضموا حتى الآن إلى صفوفنا

Lalish Duhok

طلاب كلية ئاميديئ: شكرا للشيخ شامو

Lalish Duhok

أفتتاح مسابقة الرسم واعمال يدوية في مدرسة مخيم ايسيا/١

Lalish Duhok