شه‌رڤانان ل مه‌نبه‌ج پێشڤه‌چوونێن زێده‌تر كرن
خه‌ندان
شه‌ڕڤانانی سه‌ر به‌هێزه‌كانی سوریای دیموكرات، به‌یانی گوندێك له‌باكووری مه‌نبه‌ج ئازاد ده‌كه‌ن‌و په‌لامارێكی داعش بۆ سه‌ر شاره‌كه تێكده‌شكێنن، له‌ئه‌نجامی پێكدادانه‌كانیشدا كوژرانی 10 چه‌كداری ئه‌و رێكخراوه راده‌گه‌یه‌نن.
پاش شه‌ڕوپێكادانێكی نێوان شه‌ڕڤانانی سه‌ر به‌ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازی مه‌نبج‌و چه‌كدارانی داعش، سه‌ر له‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی شه‌ڕڤانان توانییان گووندێك ئازادبكه‌ن كه ته‌نیا 800 مه‌تر له‌باكووری شاره‌كه‌وه دووره، به‌پێی ئاژانسی هاوارنیوز –نزیك له‌یه‌په‌گه-.
پاش شه‌ڕوپێكادانه‌كانیش، شه‌ڕڤانان ته‌رمی چوار داعشیان دۆزییه‌وه‌و ده‌ستیشیان به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك چه‌كدا گرت، له‌و شه‌ڕه‌دا ژماره‌یه‌ك چه‌كداری رێكخراوه‌كه كوژراوه‌و ئه‌وانه‌ی ماونه‌ته‌وه هه‌ڵهاتوون.
هاوكات شه‌ڕڤانان كوژرانی 6 چه‌كداری تری داعشیان راگه‌یاند، چواریان له‌كاتی هێرشێكی رێكخراوه‌كه‌دا بۆ سه‌ر بازاڕی (ئه‌لهال)ی شاری مه‌نبج، دوانیشیان له‌كاتی پێشڕه‌وییه‌كانی شه‌ڕڤانان بۆ سه‌نته‌ری شاره‌كه كوژران.
چه‌كدارانی داعش، دوێنێ پێنجشه‌ممه په‌لاماری بازاڕی (ئه‌لهال)یان داوه‌ته‌وه، به‌ڵام له‌لایه‌ن شه‌ڕڤانانه‌وه شكستیپێهێنرا‌و شه‌ڕوپێكادانێكی تووند ده‌ستیپێكردووه، به‌هۆیه‌وه چوار داعش كوژراون.
هه‌روه‌ك له‌كاتی پێشڕه‌وییه‌كانی شه‌ڕڤاناندا بۆ سه‌نته‌ری مه‌نبج، شه‌ڕو پێكادانی به‌هێز روویانداوه‌و به‌هۆیانه‌وه، دوو چه‌كداری داعش كوژراون‌و ژماره‌یه‌كیش برینداربوون.
هاوارنیوز روونیشیكردووه‌ته‌وه، شه‌ڕٍوپێكادانه‌كان له‌سه‌نته‌ری مه‌نبج به‌رده‌وامه، به‌تایبه‌تی له‌ده‌وروبه‌ری گه‌راجی كۆنی شاره‌كه كه ده‌كه‌وێته‌وه باكووری سه‌نته‌ری مه‌نبه‌ج.
شه‌ڕڤانانی سه‌ر به‌هێزه‌كانی سوریای دیموكرات، زیاتر له‌دوو مانگه له‌شه‌ڕدان له‌مه‌نبه‌ج‌و به‌ته‌واوی گه‌مارۆی شاره‌كه‌یان داوه، له‌ئێستاشدا چه‌ندین گه‌ڕه‌كیان كۆنتڕۆڵكردۆته‌وه‌و شه‌ڕی سه‌ختی كۆڵان له‌گه‌ڵ داعش ده‌كه‌ن.
ئامانجی رزگاركردنی مه‌نبه‌ج بریتیه له‌بڕینی ده‌ستڕاگه‌یشتنی چه‌كدارانی نوێ بۆ ناو داعش له‌خاكی سوریا به‌درێژایی سنوری توركیا كه له‌مێژه داعش ئه‌و شارۆچكه‌یه‌ی وه‌ك بنكه‌یه‌ك بۆ هاتوچۆكردنی چه‌كدارانی بیانی له ئه‌وروپاوه بۆ سوریا‌و به‌پێچه‌وانه‌وه به‌كارهێناوه‌و مه‌نبه‌ج به “ده‌رگای ئه‌وروپای داعش” ناوده‌برێت.
شارۆچكه‌ی مه‌نبه‌ج سه‌ر به پارێزگای حه‌له‌ب دووه‌م گه‌وره‌ترین شارۆچكه‌ی سوریایه‌و له‌سه‌ر رێگای نێوده‌وڵه‌تییه كه شاری حه‌له‌ب‌و كانتۆنی كۆبانی و پارێزگای ره‌ققه‌و حه‌سه‌كه پێكه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه‌و ده‌گاته سنوری عیراق و هه‌رێمی كوردستانیش.
مه‌نبه‌ج ده‌كه‌وێته رۆژئاوای چه‌می فورات‌و باشوری شاری جه‌رابلس‌و باكوری رۆژئاوای ره‌ققه‌و به رزگاركردنی ئه‌و شاره له‌ژێر ده‌ستی داعش، په‌یوه‌ندی نێوان شاری ره‌ققه‌و ناوچه‌كانی جه‌رابلس‌و مارع ده‌بڕدرێت كه ده‌كه‌ونه سه‌ر سنوری توركیا‌و له‌ژێر ده‌ستی داعشدان، هاوكات رزگاركردنی شاری ته‌بقه‌و به‌نداوی فورات ئاسانتر ده‌كات.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی