نڤيسينگه‌ها قه‌ره‌بووكرنا زيانڤێكه‌فتيێن شه‌رێ داعش ل شنگال دئێته ڤه‌كرن
به‌غدا-KDP.info-
ئه‌ندامێكى فراكسیۆنى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له لیژنه‌ى كار و كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى و كۆچ و كۆچبه‌ران له‌نێو ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، ڕه‌زامه‌ندى وه‌رگیراوه بۆ ئه‌وه‌ى نووسینگه‌ى قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ى زیانلێكه‌وتووانى شه‌ڕى داعش له شنگال بکڕیتەوە، دواى كردنه‌وه‌یشى ڕاسته‌وخۆ مامه‌ڵه‌ى هاووڵاتییانى زیانلێكه‌وتوو وه‌رده‌گیرێت بۆ ئه‌وه‌ى قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه .
دكتۆره خالیده خه‌لیل، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: ”له‌دواى ئه‌وه‌ى حه‌فته‌ى ڕابردوو نووسینگه‌ى شێخان بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ى زیانلێكه‌وتووان كرایه‌وه به هه‌وڵ و پشتیوانیی پارتى دیمو‌كراتى كوردستان، ئێستاش ڕه‌زامه‌ندى دراوه بۆ ئه‌وه‌ى نووسینگه‌ى دووه‌مى قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ى زیانلێكه‌وتووانى شه‌ڕى تیرۆریستانى داعش له شنگال بێته كردنه‌وه و، بڕیار وایه دواى ته‌واوكردنى ڕێكاره‌كانى نووسینگه‌كه له حه‌فته‌ى داهاتوو ڕۆژى سێشه‌ممه بکرێتەوە.”
د. خالیده خه‌لیل گوتیشی: “دواى كردنه‌وه‌ى نووسینگه‌كه ڕاسته‌وخۆ ده‌ست ده‌كرێت به وه‌رگرتنى مامه‌ڵه‌ى هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ى كه زیانلێكه‌وتوون له شه‌ڕى داعش، ئینجا شه‌هید، یان بریندار، یاخود بێسه‌روشوێن، یانیش ئه‌وانه‌ى خانوویان زیانى پێ كه‌وتووه، دواتر مامه‌ڵه‌كان ده‌چێته لاى دادوه‌رى لێكۆڵینه‌وه، ئینجا ڕه‌وانه‌ى مووسڵ ده‌كرێت تاوه‌كو قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه كه تا 30 ملیۆن دینار قه‌ره‌بوو له مووسڵ ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌كه زیاتر بێت ئه‌وا مامه‌ڵه‌كه ڕه‌وانه‌ى به‌غدا ده‌كرێت و له ده‌سه‌ڵاتى ئه‌واندایه .”
له‌باره‌ى گرنگیى كردنه‌وه‌ى نووسینگه‌كه‌ش بۆ خه‌ڵكى شنگال، ئه‌و ئه‌ندامه‌ى لیژنه‌ى كار و كارووبارى كۆمه‌ڵایه‌تى و كۆچ و كۆچبه‌ران گوتى: “شه‌ش ساڵه ئه‌و خه‌ڵكه له سنوورى مادده‌ى 140 و ناوچه كوردستانییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێم قه‌ره‌بوو نه‌كراونەتەوە، له كاتێكدا له عێراق زۆربه‌یان قه‌ره‌بوو كراونەتەوە، بۆیه گرنگ بوو بۆ خه‌ڵكى ئێمه هه‌وڵ بدرێت ئه‌و نووسینگه‌یه بێته كردنه‌وه تاوه‌كو به ڕێكارى یاسایى خه‌ڵكى ئێمه‌ش قه‌ره‌بوو بكرێنەوە.”
له كۆتاییى لێدوانه‌كه‌یدا خالیده خه‌لیل ده‌شڵێت: “وه‌كو نوێنه‌رى خه‌ڵكى خۆمان له چاودێریكردنى پرۆسه‌كه به‌رده‌وام ده‌بین تاوه‌كو قه‌ره‌بوو ده‌كرێنه‌وه، چونكه مافى خۆیانه بێنه قه‌ره‌بووكردنەوە.”
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی