كانونی یه‌كه‌م 27, 2024

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

مەسرور بارزانی: رێککەفتن ده‌ربارەی شنگال ده‌ستپێكه‌كه‌ بۆ جێبەجێکرنا ماددێ 140

مەسرور بارزانی: رێککەفتن ده‌ربارەی شنگال ده‌ستپێكه‌كه‌ بۆ جێبەجێکرنا ماددێ 140

رووداو دیجیتاڵ

حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی لەبارەی شنگال رێککەوتن، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستانیش لە پەیامێکدا دەڵێت، رێککەوتوون شنگال لەڕووی ئیداری، ئەمنی و خزمەتگوزارییەوە بە هاوبەشی بەڕێوەببرێت و رێککەوتنەکەش سەرەتایەکە بۆ جێبەجێکردنی ماددەی 140ـی دەستوور.

مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوە کردووە، رێککەوتنەکەی ئەمڕۆ هەینی کە بۆ ئاساییکردنەوەی دۆخی شنگالە، “ئەنجامی کارکردنی جیددی و دانوستانی چەندین مانگی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵییە کە یارمەتیدەر دەبێت بۆ گەڕانەوەی سەربەرزانەی ئاوارەکانی شنگال”.

وردەکاریی رێککەوتنەکە و کاردانەوەکانی

رێککەوتنەکە بە سەرپەرشتیی مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و بە ئامادەبوونی جێنین پلاسخارت، نوێنەری سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق و شاندی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی رێبەر ئەحمەد و بەشێک لە بەرپرسانی حکومەتی فیدراڵی بوو.

سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە پەیامەکەیدا باسی لەوە کردووە، دوای واژۆکردنی رێککەوتنەکە، لەگەڵ مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق گفتوگۆیان لەبارەی رێککەوتنەکە کردووە. “سوپاسی تیمی هەردوولا دەکەین بۆ بەئەنجامگەیاندنی ئەم رێککەوتنە گرنگە.. ئەمە بەڵگەیە بۆ ئەوەی، ئەگەر هاوئاهەنگی لەنێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی هەبێت، دەتوانین زۆر دەستکەوتی دیکەش بەدەستبهێنین”.

مەسرور بارزانی ئامادەیی حکومەتی هەرێمی کوردستانی دەربڕیوە بۆ پشتگیری لە هەر هەوڵ و دەستپێشخەرییەکی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی “لەپێناو بونیادنانەوەی ئەو وێرانکارییەی تیرۆریستانی داعش لە شنگال ئەنجامیاندا”.

دەقی پەیامی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان:

ڕێککەوتنی ئەمڕۆی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی بۆ ئاساییکردنەوەی بارودۆخی شەنگال، ئەنجامی کارکردنی جیددی و دانوستانی چەندین مانگی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵییە ، کە یارمەتیدەر دەبێت بۆ گەڕانەوەی سەربەرزانەی ئاوارەکانی شەنگال کە ڕووبەڕووی ئازار و مەینەتییەکی زۆربوونەوە لە سەر دەستی تیرۆریستانی داعش. بێگومان ئاساییکردنەوەی دۆخی شەنگال ، ڕۆلێکی گرنگی دەبێت لەوەی خەڵکی ناوچەکە بڕیار لە چارەنووسی خۆیان بدەن. هەردوولا ڕێککەوتووین لە سەر ئەوەی، شەنگال لە ڕووی ئیداری و ئەمنی و خزمەتگوزارییەوە، بە شێوەیەکی هاوبەش بەڕێوە ببرێت. ئەم ڕێککەوتنەش سەرەتایەکە بۆ جێبەجێکردنی ماددەی 140 ی دەستوور.

دوای ئیمزاکردنی ڕێککەوتنەکە، لە گەڵ سەرۆک وەزیرانی عیراق بەڕێز مستەفا کازیمی ، گفتوگۆمان دەربارەی ڕێککەوتنەکە کرد و سوپاسی تیمی هەردوولا دەکەین بۆ بەئەنجام گەیاندنی ئەم ڕێککەوتنە گرنگە. ئەمە بەڵگەیە بۆ ئەوەی، ئەگەر هەماهەنگیی لە نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی هەبێت ، دەتوانین زۆر دەسکەوتی دیکەش بە دەست بهێنین لە سەر بنەمای بەرژەوەندی هاوبەش . ئێمە پشتگیریی لە هەر هەوڵ و دەستپێشخەرییەکی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەین لە پێناو بنیاتنانەوەی ئەو وێرانکارییەی، تیرۆریستانی داعش لە شەنگال ئەنجامیاندا. لێرەدا بە پێویستی دەزانم سوپاسی خاتوو جینین بلاسخارت نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق بکەم، بۆ پشتیگریی و بەشداریکردنی ڕاستەوخۆی لە بە ئەنجام گەیشتنی ئەم ڕێککەوتنەدا.

مەسرور بارزانی

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
2020/10/9

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi