ئایفۆن 7ژبه‌ر كامێرا 16 گێگابایتى ناكه‌فته بازارى
K24 – هه‌ولێر:
له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی واده‌ی فه‌رمی بۆ بڵاوبوونه‌وه‌ی ئایفۆن 7، تایبه‌تمه‌ندی و زانیارییه‌كان له باره‌ی ئه‌و مۆبایله نوێیه‌ی كۆمپانیای ئه‌پڵ، زیاتر دزه ده‌كه‌ن.
دوایین زانیاریش له باره‌ی ئایفۆن 7، كامێراكه‌یه‌تی و به شێوه‌یه‌ك كوالیتییه‌كه‌ی دوو هێنده‌ی ئایفۆنه‌كانی پێشتره.
كامێرای ئایفۆن 6 ئێس، توانای تۆماركردنی گرته‌ی ڤیدیۆیی 4Kی هه‌یه و له یه‌ك چركه‌دا 30 فرێم (30 گرته له چركه‌یه‌ك) تۆمار ده‌كات، به‌ڵام كامێرای ئایفۆن 7، دوو هێنده‌یه و له یه‌ك چركه‌دا 60 فرێم تۆمار ده‌كات، به‌مه‌ش دوو هێنده‌ی ئایفۆنه‌كانی دیكه، خێراتره.
به‌هۆی ئه‌و كامێرایه‌وه‌ش، تۆماره ڤیدیۆییه‌كانی ئایفۆن 7، له رووی كوالیتی و وردییه‌وه دوو هێنده‌ی جارانه و بۆ تۆماركردنی ڤیدیۆی وه‌رزشوانان و منداڵان و هه‌روه‌ها ئاژه‌ڵانیش توانایه‌كی زیاتری ده‌بێت.
به‌هۆی كامێراكه‌شه‌وه، كۆمپانیای ئه‌پڵ، ره‌تیكردووه‌ته‌وه ئایفۆن 7 به قه‌باره‌ی 16 گێگا بخاته بازاڕه‌وه، چونكه گرته ڤیدیۆییه‌كان قه‌باره‌یان زۆره و له میمۆرییه‌كی 16 گێگا بایتی، جێگایان نابێته‌وه.
بڕیاره سبه‌ی 7ی ئه‌یلوول/ سێپتێمبه‌ری 2016، كۆمپانیای ئه‌پڵ، ئایفۆن 7 به قه‌باره‌كانی 32، 128 و 256 گێگا بیت بخاته بازاڕه‌كانه‌وه.
پێویستە بچیتە ژوورەوە
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی