چه‌ند ده‌م يێ پێویسته بنڤين ؟
وشه:
له مۆبایله زیره‌كه‌كانه‌وه كه چاودێری REM ده‌كه‌ن، تا یاساكانی خه‌وی ته‌ندروست كه هه‌میشه له گۆڕاندان بزانی، به‌ڵام ده‌ستت ناكه‌وێت، هه‌موومان ده‌زانین كه خه‌وێكی باش بۆ جه‌سته‌یه‌كی ته‌ندروست زۆر پێویسته، به‌ڵام ئامۆژگاری له‌مباره‌یه‌وه جیاوازه له‌باره‌ی كاتی دروست، بۆ ئه‌وه‌ش وا باوه كه هه‌شت سه‌عاته.
توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ ده‌ریخستووه كه خه‌وتن بۆ ماوه‌ی ڕێك ته‌نیا حه‌وت سه‌عاته، ئه‌مه‌یش ده‌كرێت جه‌سته فێر بكرێت له ته‌مه‌نی 30 ساڵییه‌وه تا ته‌مه‌نی پیری، حه‌وت سه‌عات خه‌وتن باشترینه بۆ ته‌ندروستییه‌كی باش، به‌پێی رۆژنامه‌ی “The Telegraph”ی به‌ریتانی كه ئاماژه‌ی پێ داوه.
توێژینه‌وه‌یه‌ك له‌لایه‌ن زانكۆكانی كامبریج و فودان له شاری شه‌نگه‌های ئه‌نجام دراوه، بۆ زانینی خووی خه‌وتنی نزیكه‌ی 500 هه‌زار كه‌سی پێگه‌یشتوو كه ته‌مه‌نیان له نێوان 38 بۆ 73 ساڵدایه. به‌شداربووان پرسیاریان له‌باره‌ی شێوازی خه‌وتن و ته‌ندروستی ده‌روونییان لێ كراوه و به‌شدارییان له زنجیره‌یه‌ك تاقیكردنه‌وه‌ی مه‌عریفیشدا كردووه.
له ته‌مه‌نی 18 بۆ 64 ساڵى هه‌موو شه‌وێك حه‌وت بۆ نۆ سه‌عات پێویسته بخه‌ون
هه‌روه‌ها وێنه‌گرتنی مێشك و زانیاری بۆماوه‌یی بۆ نزیكه‌ی 40 هه‌زار به‌شداربووی توێژینه‌وه‌كه له به‌رده‌ستدا بوو و پێشتر ئاماده كراوه. جگه له‌وه‌یش توێژه‌ران بۆیان ده‌ركه‌وتووه كه هه‌م زیاده‌ڕۆیی و هه‌م خه‌وتنی ناته‌واو، ده‌بنه هۆی كێشه‌ی ته‌ندروستی ده‌روونی و خراپتربوونی ئه‌دای مه‌عریفی.
هه‌روه‌ها توێژینه‌وه‌كه ده‌ریخستووه كه یه‌كده‌نگی گرنگه، بۆیه بیرۆكه‌یه‌كی باش نییه كه شه‌وانه نۆ سه‌عات وه‌ربگریت و دواتر شه‌وی داهاتوو شه‌ش سه‌عات وه‌ربگریت بۆ خه‌وتن، هاوته‌ریب له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌یشدا توێژه‌ران بۆیان ده‌ركه‌وتووه كه یه‌كێك له هۆكاره‌كانی دروستبوونی ئه‌و شته‌ی پێی ده‌گوترێت “ته‌می مێشك” كه به‌هۆی كه‌مخه‌وییه‌وه دروست ده‌بێت، تێكچوونی ئه‌و شه‌پۆله خاوه‌یه كه له كاتی خه‌وێكی قووڵدا ڕوو ده‌دات، ئه‌مه‌یش ڕه‌نگه ڕێگری بكات له ڕزگاربوونی مێشك له ژه‌هره‌كان.
هه‌روه‌ها بۆیان ده‌ركه‌وتووه “ناوه‌ندی بیره‌وه‌ری مێشك” كه بریتییه له هیپۆكامپوس، به‌هۆی زیاده‌ڕۆیی یان كه‌مخه‌وییه‌وه كاریگه‌ری له‌سه‌ر ده‌بێت، به‌ڵام هێشته زانایان دڵنیا نین له‌وه‌ی هۆكاری تێكه‌ڵبوونی كاریگه‌رییه‌كانی خه‌وی قووڵ و خراپی خه‌و چییه.
ڕێنوێنییه‌كانی ئێسته‌ی دامه‌زراوه‌ی نیشتمانی خه‌و پێشنیاری ئه‌وه ده‌كه‌ن، زۆربه‌ی گه‌وره‌كان له ته‌مه‌نی 18 بۆ 64 ساڵ هه‌موو شه‌وێك حه‌وت بۆ نۆ سه‌عات پێویسته بخه‌ون، به‌ڵام ڕێنوێنییه‌كان ده‌ڵێن هه‌ندێك جار باشتره كه‌مێك كه‌متر یان كه‌مێك زیاتر له‌م مه‌ودایه‌ش پشوو بدرێت و بخه‌وین.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی