پۆلیسێن ھەولێرێ: میدیاكارێ رۆژھەلاتێ كوردستانێ خۆ كوشتيه
K24 – ھەولێر
بەڕێوەبەری پۆلیسی ھەولێر رایگەیاند، ھاووڵاتیەكی خەڵكی رۆژھەڵاتی كوردستان كە پێشتر لە یەكێك لە كەناڵەكانی باشووری كوردستان بەرنامەیەكی پێشكەش دەكرد لە كافتریاكەی خۆی لە ھەولێر خۆی كوشتووە.
عەبدولخالق تەڵعەت بەڕێوەبەری پۆلیسی ھەولێر بە كوردستان24 گوت: “ئێوارەی دوێنێ ھاووڵاتیەكی خەڵكی رۆژھەڵاتی كوردستان كە پێشتر وەك راگەیاندنكار لە كەناڵی كوردسات بەرنامەی سەیر و سەفەری پێشكەش دەكرد، لە كافتریاكەی خۆی لە ھەولێر بە دەمانچە خۆی كوشتووە”.
بەڕێوەبەری پۆلیسی ھەولێر گوتیشی: “بەگوتەی ژمارەیەك لە ھاوڕێیانی و ئەو كەسانەی لە كافتریاكە بوون، پێش خۆكوشتنی باسی قەرزداری خۆی كردووە، دواتر چووەتە نھۆمی دووەم لە كافتریاكە و خۆی كوشتووە”.
راشیگەیاند: “ھەر بە گوێرەی گوتەی ھاوڕێكانی، مامەڵەی بەھاراتی كردووە و پارەیەكی زۆر قەرزاربووە كە زیاتر لە یەك ملیۆن دۆلار قەزردار بووە، ئەمەش كاریگەری خراپی كردووەتە سەر باری دەروونی و بڕیاری خۆ كوشتنیداوە”.
عەبدولخالق تەڵعەت ئاشكراشی كرد: “دەمانچە و گولـلەكانی لەبەردەستی پۆلیسە و تا ئێستاش ھیچ كەس سكاڵای یاسایی لەسەر كوژرانی ئەو كەسە تۆمار نەكردووە”.
سۆران سەقزی خەڵكی رۆژھەڵاتی كوردستانە لە وڵاتی سوید دەژیا و ماوەیەك بوو گەڕابووە ھەولێر و ھاوبەشی ئەو كافتریایە بوو كە خۆی تێدا كوشتووە، سۆران پێشتر بەرنامەی سەیر و سەفەری لە كەناڵی كوردسات پێشكەش دەكرد.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی