مووچێ ههيڤا ئهیارێ دێ ئێته دابەشكرن
ZNA-ھەولێر
وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئامادەکاری دەکات بۆ ئەوەی مووچەی مانگی ئایاری فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دابەش بکات.
بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس کەوتووە، لە هەفتەی داهاتوودا کاری وردبینی لە لیستی مووچەی وەزارەتی پێشمەرگەدا دەکرێت و لە ماوەی ٢ ڕۆژدا ئەم پرۆسەیە تەواو دەبێت.
سەرچاوەکە ئەوەی ڕوون کردەوە کە ڕەنگە لە کۆتایی هەفتەی داهاتوودا خشتەی دابەشکردنی مووچەی وەزارەت و دامەزراوەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕابگەیەندرێت و وەک مانگەکانی دیکە، سەرجەم وەزارەت و دەستە و دامەزراوەکان بە یەک ڕاگەیاندراو وادەی دابەشکردنی مووچەیان بۆ دیاری دەکرێت و یەکەم وەزارەتیش کە مووچەی پێ بدرێت، وەزارەتی پێشمەرگە دەبێت. گوتیشی: دابەشکردنی مووچە لەدوای ١٠/٧/٢٠١٧ەوە دەست پێدەکات.
لە مانگەکانی ڕابردوودا دابەشکردنی مووچە لە ناوەڕاست تا کۆتایی مانگ بەڕێوە دەچوو، بەڵام بەهۆی هاتنی جەژنی ڕەمەزان، دابەشکردنی مووچەی مانگی 4 پێش خرا و لە ڕۆژی پێنجشەممە ٢١/٥/٢٠١٧ کۆتایی بە دابەشکردنی مووچەی ئەو مانگە هێندرا.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی