ئوستراليا هه‌زاران په‌نابه‌رێن عێراقی و سوری ئاكنجى دكت
ZNA – هه‌ولێر
حكومه‌تی ئوسترالیا رایگه‌یاند، به‌پێی به‌رنامه‌ی ساڵانه‌ی مرۆیی كه حكومه‌ت كاری پێده‌كات، كاری نیشته‌جێكردنی 12 هه‌زار په‌نابه‌ری سوری و عێراقی كۆتایی هاتووه.
ئه‌و راگه‌یاندنه له‌كاتێكدایه كه حكومه‌ت كۆچكردنی ناشه‌رعی ره‌ت ده‌كاته‌وه و به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك به‌ره‌نگاری ده‌بێته‌وه، به‌جۆرێك ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی به‌سواری به‌له‌م ده‌گه‌نه ئه‌و وڵاته، ده‌ستگیریان ده‌كات.
به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رنامه‌ی نیشته‌جێكردن “SSA” یه‌مامه ئاغا وتی، ده‌سه‌ڵاتدارانی ئوسترالیا له نیشته‌جێكردنی 12 هاوڵاتی زیاده له عێراق و سوریا ته‌واو بوون، كه وه‌كو به‌رنامه‌ی مرۆیی ساڵانه حكومه‌ت په‌یڕه‌وی ده‌كات و ساڵانه 13 هه‌زار و 750 كه‌س له سه‌رتاسه‌ری جیهان وه‌رده‌گرێت.
یه‌مامه وتیشی، رێكخراوه‌كه‌یان خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی و خوێندن و فێربوون و شوێنی نیشته‌جێبوون دابین ده‌كات كه نزیك بێت له شوێنی پاسه‌كانی گواستنه‌وه بازاڕ و شوێنه گشتییه‌كان له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ی ئه‌ژماری بانكی.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی