كانونی دووه‌م 02, 2025

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

كونسولێ ئه‌مریكا ل هەولێرێ: په‌یوەندیێن ئەمریکا و کوردستانێ ل بلندترين ئاستدایه

كونسولێ ئه‌مریكا ل هەولێرێ: په‌یوەندیێن ئەمریکا و کوردستانێ ل بلندترين ئاستدایه

باسنيوز:
كونسوڵی گشتیی ئه‌مریكا لە هه‌رێمی كوردستان ئاشکرایکرد کە په‌یوەندییەکانی ئەمریکا و کوردستان له بەرزترین ئاستدایه و هەرێمی کوردستانیش ئارامترین شوێنی ناوچه‌كه‌یه.

ئەمڕۆ یەکشەممە 21/11/2021، رۆبێرت پاڵا‌دینۆ، كونسوڵی گشتیی ئه‌مریكا له‌ هه‌ولێر له‌ رێوڕه‌سمی رێزلێنان له‌ شه‌هیدانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و سه‌ربازانی ئه‌مریكا له‌ شاری هه‌ولێر گوتارێکی پێشکەشکرد و رایگەیاند: “هه‌میشه‌ ستایشی خۆڕاگریی كه‌سوكاری شه‌هیدان ده‌كه‌م و خۆشحاڵم به‌وه‌ی كه‌ له‌گه‌ڵیان له‌و رێوڕه‌سمه‌دا به‌شدارم. پێشمەرگه گەورەترین قوربانیی داوه‌ و ئەو ئارامییەی له هه‌رێمی کوردستان هەیه، بەرهەمی خوێنی شەهیدانه‌، ئه‌مه‌ش وایكردووه‌ پێکهاتەکان له کوردستان ئازادبن.”

گوتیشی: “بەهۆی ئازایەتیی پێشمەرگه داعش لەناوبرا، کوردستان ئارامترین شوێنی ناوچەکەیه و له هەرێمی کوردستان ئازادیی رادەربڕین هەیه.”

هەروەها كونسوڵی گشتیی ئه‌مریكا پاڵپشتیی وڵاته‌کەی بۆ به‌رده‌وامیی چاكسازییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نیشاندا و راشیگەیاند کە په‌یوەندییەکانی نێوان ئەمریکا و کوردستان له بەرزترین ئاست دایه.

ئەمڕۆ، بە ئامادەبوونی سەربەست لەزگین بریكاری وەزارەتی پێشمەرگە و سەرۆكی رێكخراوی پڕۆگرامی هاوكاری قوربانیانی ئەمەریكا TAPS، ژمارەیەك خێزانی شەهیدی هەردوو گەلی ئەمریكا و كوردستانی لە شاری هەولێر دیدارێکیان ئەنجامدا، ئەمەش وەك هێمایەك بۆ پێكەوە قوربانیدانی هەردوو گەل لە جەنگی تیرۆردا، كە رۆڵەكانیان لە پێناو مرۆڤایەتیدا گیانی خۆیان بەختكردووە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi