تشرینی یه‌كه‌م 19, 2024

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

یونامی لدۆر هێرشێن شنگال و قەرەچوخ: پێویستە رێز ل سەروەریا ئاخا عێراقێ بێته‌ گرتن  

یونامی لدۆر هێرشێن شنگال و قەرەچوخ: پێویستە رێز ل سەروەریا ئاخا عێراقێ بێته‌ گرتن  
رووداو دیجیتاڵ
نێردەی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ هاریکاریی عێراق (یونامی) راگەیێندراوێکی لە بۆردوومانەکەی شەوی رابردووی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بۆ سەر چەند ناوچەیەکی پارێزگای نەینەوا لە شنگال و قەرەچوخ بڵاوکردەوە و رایگەیاند: “پێویستە هەموو کاتێک رێز لە سەروەری و شکۆی خاکی عێراق بگیرێت”.

ئەمڕۆ چوارشەممە، 02-02-2022 نێردەی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ هاریکاریی عێراق (یونامی)، راگەیێندراوێکی لەبارەی هێرشەکانی دوێنی شەوی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بڵاوکردەوە کە تێیدا دەڵێت: “دوای هێرشە ئاسمانییەکانی نەینەوا کە بوونە هۆی خستنەوەی قوربانیی مەدەنی، ئێمە ئەوە دووپات دەکەینەوە کە پێویستە هەموو کاتێک رێز لە سەروەری و شکۆی خاکی عێراق بگیرێت و دانیشتووانی ناوچەکە بپارێزرێن و کێشەکان لە رێگەی گفتوگۆ و هاریکارییەوە چارەسەر بکرێن.”

ئەو راگەیێندراوە لەکاتێکدا دێت، شەوی رابردوو کەمپی مەخموور و سەنگەرێكی پارتی کرێکارانی کوردستانی لە سنووری چیای قەرەچووخ کرایە ئامانجی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا، سەرچاوەیەکیش لە تەندروستی مەخموور بە رووداوی گوت، لە ئاکامی ئەو هێرشە 8 کەس گیانیان لەدەستداوە و 17 کەسیش برینداربوون.

ئەمڕۆ چوارشەممە 02-02-2022، وەزارەتی بەرگریی تورکیا رایگەیاند، شەوی رابردوو هەریەک لە ناوچەکانی شنگال، دێرک و قەرەچووخیان بۆردوومانکردووە.

سەرچاوەکەی تەندروستیی مەخموور بۆ پەیامنێری رووداو باسی لەوە کردووە لە ئاکامی بۆردوومانەکە 17 کەس بریندار بوون و 8 کەسیش گیانیان لەدەستداوە. کە پێنجیان گەریلا بوون و سێیەکەی دیکەش سڤیل بوون، هەر 17 بریندارەکەش گواستراونەتەوە نەخۆشخانەی گەیارە و نەخۆشخانەکانی دیکەی مووسڵ. لەنێو بریندارەکانیش پیاو، ژن و منداڵیشی تێدایە. 7 لە بریندارەکانیش برینەکانیان سەختە.

سیروان بارزانی، سەرپەرشتیاری میحوەری گوێر – مەخمووری هێزەکانی پێشمەرگە گوتی: ” بارەگایەکی پەکەکە لە رۆژهەڵاتی کەمپی مەخموور، سێ خاڵی سەربازی لە قەرەچووخ، خاڵی پشکنینی کەمپەکە و تونێلێک کراونەتە ئامانج”.

لەبارەی قوربانییەکانیش، سیروان بارزانی گوتی: “بە گشتی لەو سێ شوێنەی بۆردوومان کراون، 40 کەس بوونەتە قوربانی”.

سەبارەت بە هاوئاهەنگیی وەزارەتی بەرگریی تورکیا لەگەڵ وەزارەتی پێشمەرگە و بەرگریی عێراق لە کاتی ئەو جۆرە بۆردوومانانەدا، سیروان بارزانی گوتی: “لەگەڵ وەزارەتی پێشمەرگە هیچ هاوئاهەنگییەک نەبووە، بۆ وەزارەتی بەرگریی عێراقیش ئاگادار نین، بەڵام ئەگەری زۆرە هاوئاهەنگی هەبێت، چونکە هاتنی ئەو فڕۆکانە بۆ ئاسمانی عێراق بەبێ مۆڵەت، کارێکی ئاسان نییە”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi