كانونی یه‌كه‌م 27, 2024

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

بزاڤ دئێنه‌ كرن سێ نەخۆشخانه‌يێن ئەڵمانى ل هەرێما کوردستانێ بێنه‌ ڤه‌كرن 

بزاڤ دئێنه‌ كرن سێ نەخۆشخانه‌يێن ئەڵمانى ل هەرێما کوردستانێ بێنه‌ ڤه‌كرن 
هەوڵێر -KDP.info-

وەزیری تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرای کرد، کاری دروستکردنی سێ نەخۆشخانەی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان تەواو بووە و تەنیا ماوە فەرمانبەر و کارمەندیان بۆ دابمەزرێت بۆ ئەوەی بکرێنەوە و دەستبەکار بن و بکەونە خزمەت هاووڵاتییانەوە.

د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ”لەگەڵ کونسوڵی گشتیی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان گفتوگۆمان کردووە دەربارەی پڕۆژە تەواوکراوەکانی وڵاتی ئەڵمانیا کە ڕاستەوخۆ، یان لە ڕێگەی جی‌ئای‌زێدەوە تەواوی کردوون، بەتایبەت دەربارەی ڕێکارەکانی کردنەوەی ئەو نەخۆشخانانەی ئەڵمانیا لە بەحرکەی هەوڵێر و فریاکەوتن لە دهۆک و نەخۆشخانەی ئەڵمانی لە سلێمانی جێبەجێی کردوون بۆ خزمەتکردنی هاووڵاتییان گفتوگۆمان کرد.”

دکتۆر سامان بەرزنجی گوتیشی: ”ئەوان داوایان کردووە کە پەلە بکرێت لە دامەزراندنی کارمەند و فەرمانبەرانی پێویست بۆ ئەو نەخۆشخانانە بۆ ئەوەی بکرێنەوە، وڵاتی ئەڵمانیا لە ساڵانی ڕابردوودا تا ئێستاش ڕۆڵێکی گەورەی لە هاوکاری و پاڵپشتیکردنی دامودەزگا تەندروستییەکانی هەرێمی کوردستان هەبووە و چەندین جار پڕۆژەی گەورە و خێزخوازیی جۆراوجۆریان جێبەجێ کردووە.”

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi