كانونی یه‌كه‌م 22, 2024

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

نوێنەرێ هەرێما کوردستانێ ل لیژنا ماددا 140: بڤێ بودجەیێ 40 ساڵێن دی خالا ئێكێ يا مادده‌ى ته‌مام نابت

نوێنەرێ هەرێما کوردستانێ ل لیژنا ماددا 140: بڤێ بودجەیێ 40 ساڵێن دی خالا ئێكێ يا مادده‌ى ته‌مام نابت

رووداو دیجیتاڵ

لە یاسای بودجەی گشتیی عێراق 100 ملیار دینار بۆ جێبەجێکردنی مادەی 140ی دەستووری عێراق تەرخان کراوە. نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە لیژنەی باڵای مادەی 140 دەڵێت، بەو بڕە پارەیە بێت 40 ساڵی دیکە بڕگەی یەکەمی مادەکە جێبەجێ ناکرێت کە خۆی لە سێ بڕگە پێکهاتووە؛ ئاساییکردنەوە، سەرژمێری و گشتپرسی.

دژوار فایەق، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە لیژنەی مادەی 140 دەڵێت، “ئێمە لە لیژنەکە، دوای تاوتوێکردنی ژمارەی ئەوانەی ماون، بۆمان دەرکەوتووە ئەگەر ئەو پارەیە بەو شێوەیە بمێنێتەوە، رەنگە 30 تاوەکو 40 ساڵی دیکە خاڵی یەکەمی مادەی 140 و 58ی قانوونی ئیدارە دەولەی رابردوو، جێبەجێکردنی خاڵی یەکەمیش تەواو نابێت، ئەی چۆن دەچینە خاڵی دووەم و سێیەم؟”

دوای پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق بە سەرۆکایەتیی محەممەد شیاع سوودانی، لیژنەی باڵای جێبەجێکردنی مادەی 140ی دەستووری عێراق کارا کرایەوە.

لیژنەکە بە سەرۆکایەتیی هادی عامری، سەرۆکی هاوپەیمانیی فەتح تائێستا دوو کۆبوونەوەی کردووە و چەند راسپاردەیەکی داوەتە حکومەتی عێراق، لەوانەش، هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکانی لیژنەی کاروباری باکوور، هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکانی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی شۆڕشی هەڵوەشاوە.

هەروەها لیژنەکە داوای لە وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق کردووە، هیچ گرێبەستێکی جووتیاران نوێ نەکاتەوە تاوەکو پەرلەمانی عێراق هەڵوەشانەوەی بڕیارەکانی لیژنەی کاروباری باکوور و بڕیارەکانی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی شۆڕش پەسند دەکات.

رێبوار تاڵەبانی، راوێژکاری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بۆ مادەی 140 ئاماژە بەوە دەکات، “عەرەبی هاوردە زۆر هەیە کە قەرەبوویشیان وەرگرتەوە و زەوییشیان پێدرا، ئەوانە کاتی خۆی لە سەردەمی سەدام 10 هەزار دیناری سویسرییان وەرگرت، هاتنە کەرکووک، ئێستا 20 ملیۆن دینار و پارچەیەک زەوییشیان وەرگرت، کەچی بەداخەوە دووبارە لە کەرکووک نیشتەجێ بوون و لەپێش چاوی هەموو سیاسییەکانە و کەسیش هیچ مەلەفێک ناجووڵێنێت. عەرەبە هاوردەکان بەشێکیان خانوویشیان وەرگرت و نەگەڕاونەتەوە، دوای 16ی ئۆکتۆبەر خراپتر بوو، هەموویان گەڕانەوە، وەکو دەڵێیت کەشێکیان بۆ دروستبوو کە کەس ناتوانێت دووبارە مەلەفە دەستوورییەکەیان لەسەر جێبەجێ بکات و ئێستا لەناو کەرکووک و ناوچە کوردستانییەکان نیشتەجێ بوون.”

بەگوێرەى ئامارێک کە تۆڕی میدیایی رووداو لە لیژنەى باڵاى جێبەجێکردنى مادەى 140 دەستیکەوتووە، لە هەر سێ نووسینگەى کەرکووک و خانەقین و شنگال 68,148 خێزانى ئاوارە قەرەبوو کراونەتەوە کە 39.4%ى تێکڕاى مامەڵەى ئاوارەکانە، لە بەرامبەر قەرەبووکردنەوەى 15,746 خێزانی عەرەبی هاوردە لەو ناوچانە کە دەکاتە 58.5%ى تێکراى مامەڵەى عەرەبە هاوردەکان.

ژمارەى مامەڵەى ئەو خێزانە ئاوارانەى کە لەلاى لیژنەى جێبەجێکردنى مادەى 140 ماون و قەرەبوویان وەرنەگرتووە 104,418 خێزانە، لە کاتێکدا مامەڵەى 10157 خێزانى عەرەبی هاوردە ماوە کە قەرەبوو بکرێنەوە بۆئەوەى بگەڕێنەوە ناوچەکانى پێشووى خۆیان.

قەرەبووى خێزانە ئاوارەکان 10 ملیۆن دینارە لە کاتێکدا عەرەبە هاوردەکان بۆ گەڕانەوە دوو هێندەیان پێدەدرێت.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi