نێچیرڤان بارزانی: جوانیا عێراقێ دهندێ دايهه نیشتمانێ هەموو پێكهاتەيان بت
وشه:
سەرۆكی هەرێمی كوردستان، پێشوازیی كاردیناڵ لویس ساكۆ پاتریارك و سەرۆكی كەنیسەی كلدان لە عێراق و دنیا و شاندێكی یاوەری كرد، سەرۆكی هەرێمی كوردستان گوتی، جوانیی عێراق لەوەدایە نیشتمانی هەموو پێكهاتەكان بێت و تێیدا مافی هەمووان پارێزراو بێت.
ئەمڕۆ سێشەم 25ی تەمووز، نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، پێشوازیی لە كاردیناڵ لویس ساكۆ پاتریارك و سەرۆكی كەنیسەی كلدان لە عێراق و دنیا و شاندێكی یاوەری كرد.
لە دیدارێكدا لەبارەی كشاندنەوەی فەرمانی سەرۆكایەتیی كۆماری عێراقی تایبەت بە كەنیسەی كلدانی، نێچیرڤان بارزانی دووپاتی كردەوە كە گرنگە عێراق بە هەرێمی كوردستانەوە بە خێوەتێك بۆ كۆكردنەوەی هەموو پێكهاتە ئاینی و نەتەوەییەكان بمێنێتەوە. هیوای خواست سەرۆك كۆماری عێراقی فیدراڵ بە زووترین كات ئەو كێشەیە چارەسەر بكات.
سەرۆكی هەرێمی كوردستان دووپاتی لەوە كردەوە، پێكەوەژیان و یەكتر قبووڵكردن، بڕوا و پرەنسیپە و جوانیی عێراق لەوەدایە نیشتمانی هەموو پێكهاتەكان بێت و تێیدا مافی هەمووان پارێزراو بێت.
لای خۆیەوە كاردیناڵ ساكۆ سوپاس و پێزانینی بۆ پشتیوانیی نێچیرڤان بارزانی دەربڕی و دووپاتی كردەوە، هەرێمی كوردستان سەرزەوینی پێكەوەژیان و یەكتر قبووڵكردنە و شانازی پێوە دەكەن. ئاماژەی بەوەش دا كە ئەو كێشەیە هەرگیز ڕێ لە كار و ئەركەكانی ناگرێت و بەردەوام دەبێت لە پارێزگاریكردن لە عێراق و پێكەوەژیان.
دۆخی دەشتی نەینەوا و چەند پرسێكی تری پێوەست بە دۆخی كەنیسە و مەسیحییەكان بەگشتی، لایەنێكی تری دیدارەكە بوو كە وەزیری ئەوقاف و كاروباری ئاینیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئامادەی بوو.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی