كانونی دووه‌م 11, 2025

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

سه‌رۆكوه‌زیران نێزیكی 20 ملیار دیناران بۆ قه‌زا سێمێڵێ ته‌رخان دكه‌ت

سه‌رۆكوه‌زیران نێزیكی 20 ملیار دیناران بۆ قه‌زا سێمێڵێ ته‌رخان دكه‌ت
K24 – هەولێر:

له‌ سنووری قه‌زای سێمێڵ چه‌ندین پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری به‌ گوژمه‌ی زیاتر له‌ 18 ملیار دینار ئه‌نجام ده‌درێت، هاوكات پارێزگاری دهۆك رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌لایه‌ن سه‌رۆكوه‌زیرانه‌وه‌ ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ ته‌رخان كراوه‌ و به‌شێوه‌یه‌كی دادپه‌روه‌رانه‌ به‌سه‌ر هه‌موو ناوچه‌كه‌ و سه‌رجه‌م بواره‌كاندا دابه‌شی ده‌كه‌ن.

ئه‌مڕۆ (یه‌كشه‌ممه‌ 27ـی ئابی 2023) عه‌لی ته‌ته‌ر، پارێزگاری دهۆك له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، له‌سه‌ر راسپارده‌ی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی بڕی 18 ملیار و 580 ملیۆن دینار بۆ قه‌زای سێمێڵ ته‌رخان كراوه‌. گوتیشی، هه‌وڵ ده‌ده‌ن به‌شێوه‌یه‌كی دادپه‌روه‌رانه‌ ئه‌و پاره‌یه‌ به‌سه‌ر هه‌موو ناحیه‌ و گونده‌كانی ناوچه‌ی ناوچه‌كاندا دابه‌ش بكرێت.

هه‌روه‌ها سوپاسی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی كرد، بۆ ته‌رخانكردنی ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌. گوتیشی، له‌ به‌رنامه‌ دایه‌ چه‌ندین پڕۆژه‌ی جیا جیا له‌ سنووره‌كه‌ ئه‌نجام بدرێت و سه‌رجه‌م بواره‌كان به‌تایبه‌تی ئه‌و بوارانه‌ی پێویستن بگرێته‌وه‌. ئومێدیشی خواست كه‌ له‌ زووترین كاتدا ده‌ست به‌ كاره‌كان بكرێت.

پارێزگاری دهۆك روونیشیكرده‌وه‌، خزمه‌تگوزارییه‌كانی شارۆچكه‌كه‌ بواره‌كانی شه‌قام و رێگه‌وبان و ئاو و كاره‌با و باخچه‌ و چه‌ندین بواری دیكه‌ی خزمه‌تگوزاری ده‌گرێته‌وه‌.

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا پارێزگاری دهۆك باسی له‌وه‌ كرد، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی شاره‌وانی ژماره‌یه‌ك زه‌وی فرۆشتووه‌، كه‌ پاره‌كه‌ی بۆ شاره‌وانییه‌كه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ و به‌شێكی له‌ خزمه‌تگوزارییه‌كانی شاره‌وانییه‌كه‌ خه‌رج ده‌كرێته‌وه‌.

رۆژی دووشەممە 14ـی ئابی 2023، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی پارێزگای دهۆکی کرد و لە نزیکەوە گوێی لە داواکارییەکانی خەڵکی کۆمەڵێک گەڕەکی ناو شاری دهۆک گرت.

یەکێک لەو گەڕەکانەی دهۆک کە سەرۆکی حکومەت سەردانی کرد، گەڕەکی ماڵتا بوو، لەگەڵ چین و توێژەکانی گەڕەکی ماڵتا کۆبووەوە و بە خەڵکی گەڕەكەکەی گوت: بە فەرمانی سەرۆک بارزانی هاتووم سەردانتان بکەم، ئەوەی لە تواناماندا بێت وەکو حکومەت لە خزمەت گەڕەکە هەژار نشینەکاندا دەبین”.

یەکێک لە داواکارییەکانی گەڕەکی ماڵتا لە دهۆک چاککردنی رێگاوبانی گەڕەکەکەیان بوو، سەرۆکی حکومەت بەڵێنی پێدان کە تەواوی داواکارییەکانیان جێبەجێ دەکرێن.

هاووڵاتییەک لە دهۆک لەبارەی سەردانەکەی سەرۆکی حکومەت بە کوردستان24ی گوت: “راستە ئێمە کەموکوڕیمان هەبووە لە رووی خزمەتگوزارییەوە، سەرۆکی حکومەت هاتە بەردەگای ماڵەکەمان و گوێی لێمان گرت، ئێمە هەموو گلەیی و داواکارییەکانمان بە سەرۆکی حکومەت راگەیاند، زۆر سوپاسگوزارین و دڵخۆش بووین بە هاتنی بۆ لامان، دڵنیاین هەموو داواکارییەکانمان جێبەجێ دەکرێن”.

سەرۆکی حکومەت لەو سەردانەیدا بۆ ناو شاری دهۆک لەگەڵ هاووڵاتییانی دانیشتووی گەڕەکەکانی بەڕۆشکێ، رەزا و ماڵتا کۆبووەوە و لە نزیکەوە گوێی لە داواکارییەکانیان گرت. مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پارێزگاری دهۆکی راسپارد هەرچی پێویستە بۆ دانیشتووانی گەڕەکەکانی دهۆک بکرێت.

هه‌مان رۆژ سەرۆکی حکومەت سەردانی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ كرد و چەند گەڕەک و ناوچەیەکی زاخۆ بەسەر كرده‌وه‌ و پڕۆژەی گەشتیاری کۆرنیشی دەلالی لە زاخۆ كرده‌وه‌ کە یەکێکە لە پڕۆژە گەورە و گرنگەکان لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان و عێراق، بە گوژمەی 11 ملیار و 500 ملیۆن دینار لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستان دروستکراوە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi