حكومه‌تا هه‌رێمێ: ئاستێ به‌رهه‌مئينانا كاره‌بێ گه‌هشته 3.500 مێگاواتان
K24 – هەولێر:
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه، ئاستی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با گه‌یشتووه‌ته 3.500 مێگاوات.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، كه ئه‌مڕۆ (شه‌ممه 9ـی ئه‌یلوولی 2023) بڵاویكردووه‌ته‌وه، كابینه‌ی نۆیه‌م، له‌سه‌ر بنه‌مای ستراتیژی رووكردنه وزه‌ی خاوێن و دابینكردنی خزمه‌تگوزارییه گرنگه‌كان بۆ هاووڵاتیان، توانیویه‌تی ئاستی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با بگه‌یه‌نێته سێ هەزار و 500 مێگاوات و چه‌ندین وێستگه به سوودوه‌رگرتن له وزه‌ی خاوێن دابمه‌زرێنێت.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا هه‌روه‌ها هاتووه: “ئێستا ئاستی به‌رهه‌مهێنانی وزه‌ی كاره‌با له وزه‌ی خاوێن به رێژه‌ی 10% – 15% زیادیكردووه و یەک ملیۆن و 850 هه‌زار هاوبه‌شی کارەباش له سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان هەن”.
باسی له‌وه‌شكردووه، پێشتر هه‌رێمی كوردستان به پله‌ی یه‌كه‌م پشتی به به‌رهه‌مهێنانی وزه‌ی كاره‌با له وێستگه كارۆئاوییهكانی دووكان و ده‌ربه‌ندیخان ده‌به‌ست، له سه‌ره‌تای ده‌ستبه‌كاربوونی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وێڕای پێشخستنی ئه‌و وێستگانه، كاری بۆ ئه‌وه كرد، ئه‌و وێستگانه‌ی به سووته‌مه‌نی كاریان ده‌كرد، سیستەمیان له سووته‌مه‌نیی شله‌وه بگۆڕێت بۆ غازی شل، هه‌روه‌ها سوود له وزه‌ی خۆر و وێستگه‌ی هه‌ڵمی وه‌ربگرێت بۆ به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با.
دووپاتیشده‌كاته‌وه، كه كابینه‌ی نۆیه‌م، له رێگه‌ی هێنانی سیستمێكی زیره‌ك بۆ دابه‌شكردنی كاره‌با، پرۆژه‌ی نیشتمانیی رێكخستنه‌وه‌ی دابه‌شكردنی كاره‌بای جێبه‌جێ كرد و توانی له سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستاندا سیستەمه‌كه بخاته گه‌ڕ، كه له رێگه‌یه‌وه رێگری له هه‌موو جۆره پێشێلكاری و به‌هه‌ده‌ردانێكی ته‌زووی كاره‌با كراوه.
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان زیاتر روونیكردووه‌ته‌وه، یه‌كێكی دیكه له ده‌ستكه‌وته‌كانی كابینه‌ی نۆیه‌م له بواری كاره‌بادا، وێڕای نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی تۆڕه‌كانی كاره‌با و خستنه‌گه‌ڕی سیستمی پێوه‌ری زیره‌ك، چه‌ندین ده‌ستپێشخه‌ریی گرنگی بۆ هاووڵاتیان راگه‌یاند، به مه‌به‌ستی گێڕانه‌وه‌ی قه‌رزی كاره‌با و كه‌رتی كۆكردنه‌وه‌ی داهاتی كاره‌بای رێكخسته‌وه و له‌و رێگه‌یه‌شه‌وه ئاستی داهاتی وه‌زاره‌تی كاره‌با گه‌شه‌ی زیاتری به‌خۆوه بینی.
هێمای بۆ ئه‌وه‌شكردووه، له هه‌رێمی كوردستاندا، وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ دابینكردنی وزه‌ی كاره‌با، پشت به وێستگه كارۆئاویی، هه‌ڵمی، غازییەکان ده‌به‌ستێت، كه بریتین له:
– وێستگەی هەولێر، کۆمپانیای سایکل 1500 مێگاوات.
– وێستگەی سلێمانی، کۆمپانیای سایکل 1500 مێگاوات.
– وێستگەی دهۆک، غازی 1000 مێگاوات.
– وێستگەی بازیان، غازی 1000 مێگاوات.
– وێستگەی خورمهڵە، 960 مێگاوات.
– وێستگەی گەرمیان، غازی 165 مێگاوات.
– وێستگەی خەبات، هەڵمی 300 مێگاوات.
– وێستگەی باعه‌درێ، نەوتی رەش، 150 مێگاوات.
– وێستگەی سلێمانی- تاسڵوجە، 51 مێگاوات.
– وێستگەی دوکان کارۆئاوی، 400 مێگاوات.
– وێستگەی دەربەندیخان، كارۆئاوی، 249 مێگاوات.
– وێستگەکانی 29 مێگاواتی نەوتی ڕەش لە هەر یەکە لە پارێزگاکانی هەولێر، سلێمانی، دهۆک.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی