وهزارهتا پهروهردێ بۆ جارا ئێكێ رێزبهندیا قۆتابخانهیێن حكومى رادگههینیت
كوردستان تى ڤى:
وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان لە ڕێوڕەسمی پلاتفۆرمی (ئی- ڕیزبەندی) بۆ یەکەمجار ڕیزبەندی ئاستی قوتابخانە حکوومییەکان بەشێوازی دیجیتاڵی ڕاگەیاند.
ئەمڕۆ شەممە 30ـی 09ـی 2023 لە ڕێوڕەسمی پلاتفۆرمی (ئی- ڕیزبەندی)ـمان ڕاگەیاند، کە پۆلێنبەندی ناوەندەکانی خوێندنی حکوومی تێدایە، لە چوارچێوەی پڕۆژەی بوونیادنانی تواناکان کە ستاندار بۆ قوتابخانە، بەڕێوەبەر، یاریدەدەر، ڕێنماییکاران و مامۆستایان دیاری کراوە.
وەزارەتی پەروەردە لەبارەی پلاتفۆڕمەکە ئەوەی خستەڕوو کە ئەم پلاتفۆرمە لە ئێستاوە بەردەستە و بەخێوکارانی قوتابییان دەتوانن بزانن ئاستی ئەو باخچەیە یان قوتابخانەیەی منداڵەکانیان لێی تۆمارکراون چەندە.
لە ڕاگەیەنراوەکە نمرەی ئاستەکان بەمشێوەیە خراوەتەڕوو:-
– ئاستی یەکەم لە نمرەی ( 25) دەستپێدەکات تاوەکو نمرەی ( 44 ).
– ئاستی دووەم لە نمرەی ( 45) دەستپێدەکات تاوەکو نمرەی (62) .
– ئاستی سێیەم لە نمرەی ( 63 ) دەستپێدەکات تاوەکو نمرەی ( 81 ).
ئاستی چوارەم لە نمرەی (82 ) دەستپێدەکات تاوەکو نمرەی (100) .
وەزارەتی پەروەردە ئاماژەی بەوەش داوە کە پڕۆژەی بوونیادنانی تواناکان بە هەماهەنگی ئەنجوومەنی ڕۆشنبیری بەریتانی British Council و یەکێتیی ئەوروپا جێبەجێ دەکرێت کە لە بوارەکانی (زانین) و ( کارامەیی) و ( بەها و ڕەفتارەکان ) ستاندارد دانراون بەمشێوازە:
جۆرەکانی ستانداردی قوتابخانە:
20 ستاندارد بۆ بەڕێوەبەر.
20 ستاندارد بۆ یاریدەدەری بەڕێوەبەر.
20 ستاندارد بۆ مامۆستایان .
20 ستاندارد بۆ ڕێنمایيکاری پەروەردەیی .
25 ستاندارد بۆ قوتابخانە.
بوارەکانی ستانداردی قوتابخانە:
9 ستاندارد بۆ سەرکردایەتی و بەڕێوەبردن.
6 ستاندارد بۆ فێرکردن و فێربوون.
4 ستاندارد بۆ بایەخدان بە قوتابیيان و پاڵپشتیکردنیان.
2 ستاندار بۆ بەشداریپێکردنی کۆمەڵگە.
4 ستاندارد بۆ ئەنجامەکان و دەرهاوێشتەکان.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی