جێنین پلاسخارت: نابیت مووچه‌یێ فه‌رمانبه‌رێن هه‌رێمێ دگه‌ل كێشه‌یێن سیاسى بهێته تێكهه‌لكرن
باسنيوز:
جنین بلاسخارت، نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق، لە گوتارێكیدا لە میانەی دانیشتنی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لە نیویۆركی ئەمەریكا باسی لە پەیوەندییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا و مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان كرد.
بلاسخارت لە گوتارەكەیدا رای گەیاند كە پێویستە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان بپارێزرێت و تێکەڵی ناکۆکییە سیاسییەکان نەکرێت، رێککەوتنی هەولێر و بەغدا بۆ پێدانی قەرز بۆ چارەسەرکردنی کێشەی مووچەی فەرمانبەران کارێکی ئەرێنییە، بەڵام بەس نییە بۆ چارەسەری تەواوی کێشەکان.
گوتیشی، حکوومەتی عێراق هەنگاوی گرنگی ناوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان، هەروەها بۆ دڵنیابوون و تۆكمه‌كردنی سنووره‌كانی له‌گه‌ڵ ئێران، عێراق له‌هه‌وڵه‌كانی به‌رده‌وامه.
روونیشی كردەوە، هه‌نگاوی باش بۆ چاكسازی له بواره‌كانی بانكی و دارایی له عێراق له رێگه‌ی سه‌كۆ ئه‌لیكترۆنییه‌كان نراوه، كه به‌مه‌به‌ستی ناردنی دراو بۆ ده‌ره‌وه به‌كاردێت، هەروەها جەختیشی كردەوە كە حكوومه‌تی عێراق رێككاره‌كانی بۆ ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تبارانی دزینی پاره‌ی ده‌وڵه‌ت جێبه‌جێ كردووه.
پلاسخارت ئاماژەی بە ئەوەش دا، حكوومه‌تی عێراق له رێگه‌ی پڕۆژه‌كانییه‌وه گرنگی به ژێرخانه‌كانی ده‌دات و وێڕای پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی و خوێندن.جه‌ختیشیكرده‌وه، گۆڕانی كه‌شوهه‌وا هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی مه‌ترسیداره رووبه‌ڕووی عێراق بووه‌ته‌وه.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی