ئێزدی و شنگال رەسەنن و هیچ پلانگێرییەك نكارت ژ كوردو پارتی و بارزانی جودا بكت 
ریبوار شوانی
لە دوای هێرشی داگیركەرانی داعش بۆ شەنگال و كەوتنە دەست ئەو ناوچە كوردستانییە و جینۆسایدكردنی خوشك وبرایانی ئێزیدی كە وەك سەرۆك بارزانی فەرموویی ” ئێزدیی كوردی ڕەسەنن “بەو مانایەی نموونەی بارزی كوردایی و كۆڵنەدانن و پێگەیەكی گرنگیان لە كوردستان وبە تایبەت لە دەڤەری شەنگال هەیە ، هەر لە وكاتەوە نەیارانی كورد لە هەوڵی دروستكردنی ناكۆكیی نانەوە دووبەرەكی دەدەن و لە رێگە دروستكردنی دەیان سناریۆیی و پیلانی چەپەڵ لە هەوڵی ئەوەدان تا شنگال و خەڵكی كوردپەرەوەر و شەهیدپەروەری ئەو ناوچەیە دژی حكومەتی هەرێمی كوردستان و بە تایبەت پارتی و بارزانی هان بدەن ،بە دڵنییاییەوە مەرٍامی نەیارانی كورد دژ بە كوردانی رەسەنی ئێزدی پوچەڵ دەبێتەوە و گشت ئەو كەسانەی كە بەشداربوونە لە تاوان دژی خۆش وبرایانی ئیزدی بە سزای خۆیان دەگەن و ئاوادانكردنەوە و گرنگیی پێدان ئەو ناوچە كوردستانییە كە بە خۆینی سەدان شەهید ئازادكرا و سەرۆك بارزانی زیاتر لە 200 رۆژ لە بەرەكانی جەنگی شەنگاڵ مایەوە و تا رزگار نەبوو ، ساتێك ئۆقڕەیی نەگرت ، بۆیە پێوستە رۆشنیران و پیاوانی ئاینی و كەسایەتییە كوردانی ئیزدی نەكەونە ژێر مەرٍام وپیلانگێری و چەواشەكاری دوژمنانی كورد بە تایبەت ” پەكەكە، بەغدا، گۆران و هتد ..
ئهڤ گۆتار ل مالپهرێ هكار نێت،ل 22/6/2016 بهلاڤ بوويه.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
