شبكة لالش الاعلامية

رووسیا وەزیرێ دەرڤه‌يا تورکیا بانگهێشت دكت

رووسیا وەزیرێ دەرڤه‌يا تورکیا بانگهێشت دكت 226214Image1

رووداو – هەولێر

دوای ئەوەی رەجەب تەییب ئەردۆغان لە نامەیەکدا داوای لێبوردنی لە رووسیا کرد بەهۆی خستنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی رووسی، پەیوەندییەکانی نێوان ئەو دوو وڵاتە بەرەوە ئاساییبوونەوە دەچن، رووسیاش بانگهێشتی وەزیری دەرەوەی تورکیای کردووە بۆ ئەوەی سەردانی ئەو وڵاتە بکات.

مەولوود چاوشئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی تورکیا بڕیارە رۆژی 1-7-2016 لەسەر بانگهێشتی حکومەتی رووسیا سەردانی ئەو وڵاتە بکات و، بەشداری لە لووتکەی وەزیرانی دەریای رەش بکات و، باس لەوەش دەکرێت لە رووسیا لە لەگەڵ سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی رووسیا کۆدەبێتەوە.

پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا و رووسیا کە لەماوەی چەند مانگی رابردوودا زۆر خراپ بوون، ئێستا زۆر بەخێرایی بەرەو ئاساییبوونەوە دەچن، بڕیاریشە لە 48 کاژێری داهاتوودا رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکی تورکیا و ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی رووسیا پەیوەندییەکی تەلەفۆنی ئەنجامبدەن.

24-11-2015 فڕۆکەیەکی جۆری سوخۆی رووسی بۆ ماوەی چەند چرکەیەک سنووری ئاسمانیی تورکیا بڕی، بەڵام لەلایەن فڕۆکەی ئێف 16-ی تورکیا خسترایە خوارەوە، ئەمەش بووە هۆی دروستبوونی گرژیێکی زۆر لە پەیوەندییەکانی نێوان ئەو دوو وڵاتە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى: چاره‌سه‌كرنا كێشه‌یێن هه‌رێمێ كلیلا سه‌قامگیریا ئیراقێ یه‌

Lalish Duhok

نێچیرڤان بارزانی په‌یامه‌ك ب هه‌لكه‌فتنا به‌رهه‌نگاربوونا توند و تیژیێ ل دژی ژنان به‌لاڤ كر

Lalish Duhok

مه‌سروور بارزانی دوپاتی ل پشكدارییا كارا یا كوردستانێ د شه‌رێ تیرۆرێ دا كر

Lalish Duhok