شبكة لالش الاعلامية

ئاسایشیا کوێتێ ژمارەيه‌كا تیرۆرستێن داعشێ ده‌سته‌سه‌ركرن

7d8ec26de080ded83ed81f298c59f38e_L

 ئاسایشیا کوێتێ ژمارەيه‌كا تیرۆرستێن داعشێ ده‌سته‌سه‌ركرن 

باسنيۆز:

هێزە ئەمنییەکانی کوێت دەستگیر کردنی گرووپێکیان راگەیاند، کە بە نیازی ئەنجامدانی تەقینەوە و کاری تیرۆریستی بوون لەو وڵاتە و سەرجەمیان هاووڵاتیی کوێتی بوون.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی (کۆنا)ی کوێتی، ئەو شەش کەسە لە سێ چالاکیی هێزە ئەمنییەکان دەستگیر کراون.

وەزارەتی ناوخۆی کوێتی بەیاننامەیەکی بڵاو کردووەتەوە و رایگەیاندووە، کە تەڵاڵ نایف رەجای تەمەن 18 ساڵ، هەوڵی داوە لە بەرەبەری جەژنی رەمەزان و پشتێنێکی بۆمبڕێژکراو لە یەکێک لە مزگەوتەکانی پارێزگای حولی بتەقێنێتەوە.

وەزارەتی ناوخۆی ئەو وڵاتە ئاماژەی بەوەش کردووە، کە هێزە تایبەتەکانیان لە چالاکییەکدا لە ناوجەرگەی رێکخراوی توندڕەوی داعش لە سووریا، توانیویانە گەنجێکی کوێتیی تەمەن 28 ساڵ بە ناوی عەلی محەمەد عومەر و دایکی بە ناوی حسە عەبدوڵڵا محەمەد بگەڕێننەوە کوێت، کە بۆ بەیعەتدان بە داعش روویان لە سووریا کردبوو.

بەپێی هەواڵی کۆنا، کە لە بەیاننامەیەکی وەزارەتی ناوخۆی کوێت وەری گرتووە، هێزە ئەمنییەکان گرووپێکی دیکەشیان دەستگیر کردووە، کە سەر بە داعش بوون لە هەردوو تیرۆریست موبارەک فەهد موبارەکی تەمەن 22 ساڵ و عەبدوڵڵا موبارەک محەمەدی تەمەن 24 ساڵ پێک هاتبوو.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

“هه‌ڤپه‌یمان پشته‌ڤانێن هه‌رێما كوردستانێ نه‌”

Lalish Duhok

مه‌سروور بارزانی: نابیت گرۆپێن چه‌كدار ژ ده‌رڤه‌ی سازیێن فه‌رمی رۆل د ئۆپه‌راسیۆنا مووسلێ دا هه‌بیت

Lalish Duhok

سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی: نابیت خۆسەپاندن ل شنگالێ بمینیت

Lalish Duhok