ده‌سته‌يا مافێ مرۆڤى: بازرگانى ب زارۆ‌كان يا دئێته كرن
K24- هه‌ولێر
دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ لە راگەیاندراوێكدا ئاشكرای دەكات، لە بەدواداچوونێكدا دەركەوتووە كه بەکارهێنانی منداڵان بۆ مەبەستی سواڵ کردن و تەنانەت بەکرێ گرتنی منداڵی خواره‌وه‌ی یەکساڵی لەناو بەشێک لە ئاوارەو پەنابەران بۆ مەبەستی سواڵکردن بڵاو بۆته‌وه، كه بۆ ماوەیەکی دوور‌و درێژ لەبەر تیشکی گەرماو بێ خۆراکی و تەنانەت تێنوێتی ده‌مێننه‌وه.
دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤی هه‌رێمی كوردستان پێشتریش ئاماژه به‌بازرگانی کردن بەمرۆف و دەستنیشانکردنی جۆر‌و شێوازەکانی كردبوو، بەتایبەتی کریکارانی بیانی و بازرگانی بە جەستەی مرۆڤ و لەهەندێ حاڵەتدا له‌ناو ئاوارەکان کچانی له خواره‌وه‌ی ١٨ ساڵی به‌شوو ده‌درێن و تەنانەت دیارده‌ی کرین و فرۆشتن و مامەڵە پێوه‌كردنیان هه‌یه.
دوایین راپۆرتی ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤی هه‌رێمی كوردستان تایبه‌ته به بازرگانی کردن بە منداڵان، ئەویش بەکارهینانی منداڵانه بۆ مەبەستی سواڵکردن و تەنانەت بەکرێ گرتنی منداڵی خواره‌وه یەک ساڵییه لەناو بەشیک لە ئاوارەو پەنابەران بۆ مەبەستی سواڵکردن.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
