رۆلی سه‌رۆك بارزانی ل به‌رهنگاربوونا داعشێ بۆ ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆيێ
دانا مه‌نمی
له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردوودا كه گرووپی تیرۆریستی (داعش) په‌لاماری سوپای سووریا و سوپای عیراقی دا، له ئه‌نجامی ئه‌و په‌لاماردانه ئیرهابییانهدا سوپای هه‌ردوو وڵات هه‌ڵهاتن و به‌هه‌زارانیان لێ كوژراو به‌دیل گیران، سه‌رباری ئه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه‌ی كه‌وتنه ژیر قه‌ڵه‌مڕه‌وی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له عیراق و شام، (داعش) خه‌ڵكی سڤیل و دانیشتووانی ئه‌و ناوچانه دووچاری مه‌ینه‌تی و سته‌م و زوڵمی ئه‌م رێكخراوه ئیرهابییه بوونه‌وه، به‌ڵام ئوستوره‌ی داعش له ماوه‌یه‌كی كه‌م و نزیكمه‌ودادا له‌لایه‌ن هیزه‌كانی پێشمه‌رگه‌وه شكستێكی گه‌وره‌ی هاته ڕێگا و په‌لاماره‌كانی داعش بۆ سه‌ر هێزه‌كانی پێشمه‌رگه سه‌دوهه‌شتا پله پێچه‌وانه‌وه بوویه‌وه و، له په‌لاماره‌وه گۆڕا بۆ قوناغی به‌رگریكردن و پاشه‌كشه‌كردن به سوپای داعشی تیرۆریست.
هه‌ربۆیه پاش ئه‌وه‌ی كه سه‌رۆك بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان مه‌یدانی له ناو به‌ره‌كانی جه‌نگ و شانبه‌شانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه تهختییهی پلانی سه‌ربازی ده‌كێشا، له‌لایه‌كی تره‌وه بانگهێشتی ئه‌ورووپا و ئه‌مریكا و وڵاتانی تری زلهێزی جیهانی كرد بۆ پشتیوانیی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر له ناوچه‌كه‌دا، به تایبه‌ت كه ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له عیراق و شام (داعش) پێویستی به پاڵپشتی و پشتیوانیی نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه، چونكه داعش به ته‌نها مه‌ترسی نییه بۆ سه‌ر ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، به‌ڵكو مه‌ترسی هه‌یه بۆ سه‌ر ئاسایشی نیوده‌وڵه‌تی، جا چ ئه‌ورووپا بێت یان هه‌ر وڵاتێكی تر.
به‌رله‌وه‌ی هاوپه‌یمانه‌تیی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر و داعش له‌لایه‌ن وڵاتانی زلهێزه‌وه پێك بهێنرێت، رۆڵ و كاریگه‌ری و حیكمه‌تی سه‌رۆك بارزانی له به‌ره‌كانی مه‌خموور و گوێڕ و خازر و چیای زه‌رتك و سه‌دی مووسڵ و ڕه‌بیعه و ده‌وروبه‌ری زوممار، گورزی كه‌مه‌رشكێن له سوپای داعش وه‌شێندرا و ژماره‌یه‌كی یه‌كجار زۆریان لێ كوژرا.
پاش ئه‌وه‌ی كه هاوپه‌یمانه‌تیی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش پێك هێندرا و هه‌رێمی كوردستان وه‌كو ئه‌ندام و هاوپه‌یمانێكی ستراتیژی ئه‌و به‌ره‌یه، شانبه‌شانی ئه‌مه‌ریكا و وڵاتانی تری هاوپه‌یمان رووبه‌ڕووی داعش بوونه‌وه. ڕاسته هێزی پێشمه‌رگه قوربانیی زۆری دا، به‌ڵام سه‌رله‌به‌ری ئه‌و ناوچانه‌ی كه مۆركی كوردیان پێوه‌یه و به‌شێكن له ناسنامه‌ی كوردستانیبوون، ڕزگار كران.
سه‌رۆك بارزانی به شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ و مه‌یدانی، پلانی سه‌ربازی و پلانی ڕێكخستنه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌كان و پاشانیش پلانی هێرشبردن له دژی تیرۆر و ئیرهاب له دژی داعش له ئه‌ستۆیدا بوو، كه‌سایه‌تیی سه‌رۆك بارزانی هۆكارێك بوو كه جیهانی هێنایه سه‌رخه‌ت و ناچاری كردن بۆ پاراستنی ئه‌و پره‌نسیپه باڵایانه‌ی كه په‌یوه‌ندی به مرۆڤایه‌تی و به جیهانێكی ئاشتیخواز و ئارام و دوور له تیرۆره‌وه هه‌یه هه‌نگاو بنێن، ئه‌توانین بڵێین سه‌رۆك بارزانی هه‌وێنی دامه‌زراندنی هاوپه‌یمانه‌تیی جیهانی بوو دژ به داعش.
ئه‌رك و به‌رپرسیاره‌تیی سه‌رۆك بارزانی وه‌ك پێشمه‌رگه‌یه‌كی مه‌یدانی له به‌ره‌كانی جه‌نگ، به ته‌نها بریتی نه‌بوو له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش و داڕشتنی پلانی سه‌ربازی و رێكخستنه‌وه‌ی هیزه‌كانی پێشمه‌رگه، ئه‌ركی سه‌رۆك بارزانی وه‌ك كه‌سایه‌تییه‌كی سیاسی و كاریزما و كاریگه‌ر به‌ته‌نها ئه‌وه‌ش نه‌بوو كه هاوپه‌یمانه‌تی و پاڵپشتیی نیوده‌وڵه‌تی دژ به داعش پێك هێنا، به‌ڵكو سه‌رۆك بارزانی له خه‌می دابینكردن و حه‌وانه‌وه و پاراستنی زیاتر له یه‌ك ملیۆن و هه‌شتسه‌د هه‌زار ئاواره‌ی ده‌ستی داعش بوو كه ڕویان له هه‌رێمی كوردستان كردبوو، هه‌موو وڵاتانی ئه‌ورووپا كه خاوه‌نی ئیمكانیاتێكی زۆری ماددی و مه‌عنه‌ویی سه‌ربازین و ژماره‌ی دانیشتووانیان ده‌گاته نزیكه‌ی (490 ملیۆن) كه‌س، به هه‌موو ئه‌ورووپاوه (500 هه‌زار) ئاواره‌ی سووریا و عیراقی روویان له ئه‌ورووپا كردبوو، دنیایان لئ هاتبووه یه‌ك شكپرزه بووبوون، له‌كاتێكدا هه‌رێمی كوردستان به ئیمكانیاتێكی كه‌م و به قه‌یرانێكی داراییی خولقێنراوهوه (1,800,000) ئاواره ڕوویان له هه‌رێمی كوردستان كردبوو، ئالێره‌وه رۆڵی سه‌رۆك بارزانی و ده‌زگا خێرخوازییه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان و به‌تایبه‌تی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی، به‌شه‌و و رۆژ خستنه سه‌ریه‌ك یارمه‌تیی ئاواره‌كانیان داوه.
له‌م دۆخه هه‌ستیاره‌دا كه هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له شه‌ڕی دژ به داعشدا بوون و داعش ده‌رگای به كوردستان گرتبوو، حكوومه‌تی به‌غدا مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعشی ده‌نارد و بازرگانی ده‌كرد له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له عیراق و شام (داعش)، به‌ڵام به سیناریۆ و بۆ مه‌به‌ستی سیاسیی حكوومه‌تی به‌غدا ئاماده نه‌بوو ئاوڕ له خه‌ڵكی كوردستان و مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان بنێرێت، سه‌رباری دابه‌زینی نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهان و خه‌رجیی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له جه‌نگی دژ به داعش، هێنده تر قه‌یرانه‌كان قووڵتر بوون و باری سه‌رشانی دانیشتووانی هه‌رێم قورس‌تر و قوولتر بوون.
له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی، سه‌رۆك بارزانی دوو مه‌له‌فی خستبوویه ناو ئه‌وله‌ویه‌تی كاره‌كانی كه ئه‌وانیش (مه‌له‌فی رۆژئاوای كوردستان و مه‌له‌فی باكووری كوردستان) بوون؛ سه‌باره‌ت به مه‌له‌فی باكووری كوردستان سیاسه‌تی سه‌رۆك بارزانی هه‌میشه له هه‌وڵی ئه‌وه‌دا بوو كیشه‌ی كورد ڕێچكه‌ی مه‌ده‌نیانه‌وه دیپلۆماسیانه بگرێـته به‌ر، سه‌رۆك بارزانی كاریگه‌ری و ده‌ورێكی باڵای له پێشخستنی پرۆسه‌ی ئاشتیدا له باكووری كوردستان هه‌بوو، هه‌ربۆیه كه‌س ناتوانێت هه‌ڵوێسته نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی سه‌رۆك بارزانی له‌ڕابردوودا له دژی رژێمی توركیا له یاد بكات، به‌تایبه‌تی پاش ئه‌وه‌ی كه (ئه‌ردۆگان) له دیاربه‌كر گوتی: ناكرێت ئینكاری له بوونی گه‌لی كورد بكرێت و ده‌بێت كیشه‌ی كورد به ئاشتی چاره بكرێت.
هه‌رچی مه‌له‌فی رۆژئاوای كوردستانه، پاش ڕووداوه‌كانی سووریا سه‌رۆك بارزانی هه‌موو هه‌وڵێكی سیاسیی خۆی خسته‌گه‌ڕ بۆ یه‌كخستنه‌وه‌ی نیوماڵی كوردی له رۆژئاوا و ناساندنی دۆزی كوردانی رۆژئاوا، رێككه‌وتننامه‌ی هه‌ولێر یه‌كێك له ده‌ستكه‌وته‌كان بوو، كه له ژێر چاودیریی سه‌رۆك بارزانیدا هه‌موو هێزه جیاواز و دژ به‌یه‌كه‌كانی رۆژئاوای كوردستانی گرد كرده‌وه. سه‌رۆك بارزانی له ڕێككه‌وتننامه‌كه‌ی هه‌ولێر ڕاشكاو و ڕاستگۆیانه فه‌رمووی: له‌گه‌ڵ یه‌ك و پاڵپشتی یه‌ك بن، به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك هاوكاریتان ده‌كه‌ین، هێزه كوردییه‌كانی سووریا چ بڕیاریك بده‌ن به‌یه‌كه‌وه ئێمه پشتگیریتان ده‌كه‌ین.
هه‌رچی مه‌سه‌له‌ی كوبانێیه، ئه‌وه رۆڵ و سیاسه‌تی حه‌كیمانه‌ی سه‌رۆك بارزانی بوو كه توركیا و ئه‌مه‌ریكای هێنایه سه‌رخه‌ت و هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به نێو خاكی توركیادا گوازرانه‌وه بۆ كوبانێ به‌مه‌به‌ستی ڕزگاركردن و هاوكاریكردنی كوردان له ده‌ستی داعش له ڕۆژئاوای كوردستان.
ئیستا ئه‌رك و ئامانج و دوامه‌نزڵی كاروانی سه‌رۆك بارزانی ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆییی كوردستانه، سه‌ربه‌خۆییی كوردستان مافێكی ڕه‌وا و شه‌رعی و یاسایی‌ی خه‌ڵكی كوردستانه، پێویسته ڕێز له‌و مافه ڕه‌وایه بگیرێت، نه‌ك ڕێی لێ بگیرێت، زه‌روره‌تی ئه‌م قوناغه‌ی ئێستا هه‌نگاونانه به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆییی كوردستان، خۆ ئه‌گه‌ر راپه‌ڕینی خه‌ڵكی كوردستان له به‌هاری ساڵی 1991 بۆ ئازادی و سه‌قامگیریی سیاسی و دروستكردنی پایه‌كانی حكوومه‌تێكی خۆماڵی بووبێت، ئه‌وا له ئێستا پاش 25 ساڵ پێویسته سوود له ده‌رفه‌ته‌كان وه‌ربگرین و مافی چاره‌نووسی خۆمان دیاری بكه‌ین.
ئه‌ڤ گۆتار ل مالپه‌رێ پارتى ديموكراتى كوردستان،ل 9/7/2016 به‌لاڤ بوويه.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
