شبكة لالش الاعلامية

حكوومەتا هەرێمێ به‌رسڤا ئەمنستی ئینتەرناشنال دده‌ت

حكوومەتا هەرێمێ به‌رسڤا ئەمنستی ئینتەرناشنال دده‌ت ImageThumb (1)

هەولێر-KDP.info-

(د. دیندار زێباری) سەرۆكی لیژنەی هەڵسەنگاندن و وەڵامدانەوەی راپۆرتە نێودەوڵەتییەكان، وەڵامی راپۆرتی رێكخراوی (ئەمنستی ئینتەرناشناڵ)ـی سەبارەت بە كەیسی (وەلید یوونس) دەداتەوە.

(زێباری)، هۆكارەكانی دەستگیركردنی ناوبراوی خستووەتە روو و لەم بارەیەوە رایگەیاند: “(وەلید یوونس) یەكێكە لە دامەزرێنەرە سەرەكییەكانی رێكخراوی (ئەنسارولئیسلام) و ماوەیەك لە ئەفغانستان بووە و لەوێ چاوی بە (ئوسامە بن لادن)ـی سەرۆكی رێكخراوی تیرۆریستی (ئەلقاعیدە) كەوتووە و لەوێ رێنمایی (وەلید) و چەند كەسێكی دیكەی كردووە بۆ دامەزراندنی رێكخراوی (ئەنسارولئیسلام) كە رێكخراوی توندڕەوە و دەستی هەبووە لە كوشتنی هەزاران خەڵكی سڤیل.

دوای دەستگیركردنی (وەلید یوونس) لە دادگای تاوانەكانی دهۆك بە بەندكردنی بە 5 ساڵ لە ١٧/٣/٢٠١١سزای بەسەردا سەپاند بە تۆمەتی پەیوەندیكردن و پێدانی رێنمایی لە ناو زیندانەوە بۆ هەوادارانی خۆی لە كەركووك و مووسڵ بۆ ئەنجامدانی چەند كردەوەیەكی تیرۆریستی لە دهۆك، لەو میانەیەدا (وەلید یوونس) رۆڵی سەرەكیی هەبووە لەو تەقینەوەی كە بە ئۆتۆمبێلێكی مینڕێژكراو لە شارۆچكەی بەعشیقە رووی دا لە ساڵی 2013 و لە ئەنجامدا ژمارەیەك هاووڵاتیی سڤیل بوونە قوربانی.

لە رێكەوتی 7/3/2014 (وەلید یوونس) دووبارە بە تێوەگلانی لەو كردەوە تیرۆریستییەی بەعشیقە تاوانبار كرا بەپێی ماددی (2 بڕگە ٤) لە یاسای دژەتیرۆری هەرێمی كوردستان پێش ئەوەی ماوەی سزاكەی بە كەیسی پەیوەندیكردنی بە گرووپی (ئەنسارولئیسلام) تەواو بێت، دوای ئەوەی خانەوادەی قوربانیانی تەقینەوەكەی بەعشیقە سكاڵایان دژی تۆمار كرد و ئێستا چاوەڕێی بڕِیاری دادگان تایبەت بەم كەیسە.

(وەلید یوونس) یەكێكە لەو تیرۆریستانەی كە هەڕەشەیەكی زۆریان لەسەر ئاساییش و سەقامگیریی هەرێمی كوردستان و ناوچەكەیش هەیە و پێویستە دەزگا ئەمنییەكان گشت رێوشوێنە پێویستەكان لەم بارەوە بگرنە بەر تا بەر لەوەی ئازاد بكرێت.

شایەنی باسە، یاسای دژەتیرۆر كە لە ساڵی 2006 دەرچووە، تا ئێستا سێ جار درێژكراوەتەوە و لەلایەن هێزەكانی ئاساییش و دژەتیرۆرەوە پیادە دەكرێ بۆ پاراستنی سەروماڵی هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان بە تایبەتی دوای دەركەوتنی رێكخراوی داعش لە ساڵی 2014 و ئەوانەی بەپێی ئەم یاسایە لەلایەن دەزگای ئەمنییەكانەوە دەستگیر دەكرێن، وەك هەر دەستگیركراوێكی ئاسایی هەموو مافێكیان هەیە

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ئيرۆ سالرۆژا سێدارەدانا تاوانبارێن ئەنفالێ يە

Lalish Duhok

حکومەتا هەرێما کوردستانێ به‌رسڤا راپۆرتا لێبۆرينا نێڤ دەولەتی دده‌ت 

Lalish Duhok

كارەبا نیشتمانی دێ كێم بت  

Lalish Duhok