پارێزگه‌رێ نه‌ینه‌وا پرۆسا رزگاركرنا ده‌ڤه‌رێن دى و پلانه‌كێ لگه‌ل حكوومه‌تێ ئاشكه‌را دكت
ZNA – هه‌ولێر
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه نه‌وفه‌ل حه‌مادی پارێزگاری نه‌ینه‌وا ئاشكرای كرد، پرۆسه‌یه‌كی سه‌ربازی به‌رفراوان بۆ رزگاركردنی سه‌نته‌ری گه‌یاره و ناوچه‌كانی سه‌ر به‌و شاره‌چكه‌یه به‌ڕێوه‌یه و وتیشی، به‌پێی پلانێك گه‌یاره له هاوڵاتیان خالی ده‌كرێت.
حه‌مادی وتیشی، هێزه ئه‌منییه‌كان ئاماده‌كاری بۆ پاككردنه‌وه‌ی سه‌نته‌ری گه‌یاره و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری له چه‌كدارانی تیرۆرستی داعش ده‌كه‌ن، له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا هه‌ڵمه‌تێكی سه‌ربازی ده‌ست پێده‌كه‌ن.
هه‌روه‌ها پارێزگاری نه‌ینه‌وا پلانێكی حكومه‌تی خۆجێیه‌تی به‌هاوكاری وه‌زاره‌تی كۆچ و كچپێكراوان ئاشكرا كرد، پلانه‌كه بۆ ئه‌وه‌یه گه‌یاره له هاوڵاتیان خالی بكرێت و له‌یه‌كێك له گونده‌كانی میحوه‌ری مه‌خمور نیشته‌جێ بكرێن، پێشبینی ده‌كرێت ژماره‌ی ئاواره بگاته 500 بۆ 700 هه‌زار كه‌س.
لای خۆیه‌وه لیژنه‌ی ئه‌منی له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا جه‌ختی كرده‌وه كه فرۆكه‌خانه‌ی گه‌یاره پاك ده‌كرێـته‌وه و ئاماده ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی له‌ماوه‌ی داهاتوو بۆ نیشتن و فڕینی فرۆكه‌كانی هاوپه‌یمانان و عێراق به‌كار بهێنرێت، وتیشی كه فه‌رمانده‌ی پرۆسه‌كانی نه‌ینه‌وا له‌و بنكه سه‌ربازیه جێگیر ناكرێت.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
