نڤيسه‌ره‌كێ دیارێ ئه‌ره‌ب:بارزانی گوللـه‌یه‌كا ژه‌هراوی ل په‌یمانناما سایكس پیكۆ دايه
K24 – هه‌ولێر
سه‌رنووسه‌ری رۆژنامه‌ی حه‌یات “غسان شربل” له گوتارێكدا باس له خه‌ونی كوردان بۆ دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی كوردی ده‌كات و ئاماژه به هه‌وڵه‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان مه‌سعود بارزانی بۆ ئه‌م مه‌به‌سته كردووه.
غه‌سان سه‌باره‌ت به هه‌وڵه‌كانی بارزانی نووسیویه‌تی گوللـه‌یه‌كی ژه‌هراوی له دڵی په‌یماننامه‌ی سایكس ـ پیكۆ دایه، كه سه‌د ساڵ به‌ر له ئیستا كورد له عێراق و سوریا و توركیا و ئیران هه‌تیو كرد.
گوتیشی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له نیگه‌رانییه‌كانی وڵاتانی دراوسێ تێگه‌یشتووه، هه‌ربۆیه به هۆشاری و واقیعی هه‌نگاوه‌كانی ده‌گرێته‌به‌ر.
باس له رووداوێكی چه‌ند ساڵی پێش ئێستا ده‌كات كه ئه‌وكات به‌شار ئه‌سه‌د رازی نه‌بوو وه‌ك سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له مه‌سعود بارزانی بكات، به‌ڵام پاش قه‌یرانی سوریا كه رازی ببوو، بارزانی گوتبووی “ره‌وشه‌كه گونجاو نییه”.
له به‌شیكی تر له نووسینه‌كه‌یدا كه چه‌ند رۆژ پێش ئێستا بڵاوكراوه‌ته‌وه. باس له رۆژئاوای كوردستان ده‌كات كه له‌سه‌ر زاری ساڵح مسڵم هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په رایگه‌یاندووه گوله‌ی دووه‌می كوردی له رۆژئاوای كوردستان له په‌یماننامه‌ی سایكس پیكۆ دراوه.
هه‌روه‌ها باس له سازشی وڵاتانی عێراق و سوریا بۆ ئێران و توركیا له به‌رامبه‌ر پرسی كورد ده‌كات كه سه‌دام حوسێن له رێككه‌وتننامه‌ی جه‌زایر سازشی بۆ ئێران كرد. هه‌روه‌ها له ساڵی 1998 سوریا عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان سه‌رۆكی په‌كه‌كه ده‌ركرد، كه ئێستا له زیندانه‌كانی توركیا دایه.
پرۆسه‌ی ئاشتی له توركیا و باكوری كوردستان به ده‌ستپێشخه‌ری مه‌سعود بارزانی وه‌سفیكردوو كه چه‌ندین ساڵ پێش ئێستا ئامۆژگاری ئه‌ردۆغانی كرد له‌گه‌ڵ ئۆجه‌لان و په‌كه‌كه دانوستان بكات، به‌ڵام ئیستا ئه‌ردۆغان په‌شیمان بووه و شه‌ڕ ده‌ستیپێكردووه، ئه‌ردۆغان نایه‌وێت به سازشكردن به‌رامبه‌ر خواستی كوردان یان ئه‌وانه‌ی دیكه، ناوی وه‌ك سه‌رۆكی توركیا بچێته ناو مێژووه، كه نه‌ك ئاتاتورك، به‌ڵكو ئوجه‌لان به ركاربه‌ری خۆی ده‌زانێت.
سه‌باره‌ت به رۆژئاوای كوردستانیش نووسیوه كورده‌كان ناوچه‌كانیان كۆنترۆڵ كردووه و سێ بنكه‌ی سه‌ربازی بچووكی ئه‌مریكا له ناوچه‌كانیان هه‌یه و نوونه‌رایه‌تییان له مۆسكۆ هه‌یه كه هه‌وڵی سیسته‌مێكی فیدراڵی له سوریا ده‌ده‌ن.
له كۆتایی نووسینه‌كه‌دا ده‌ڵێت گوللـه‌كانی كورد، ئه‌ردۆغان و ئیران نیگه‌ران كردووه. بۆ ئه‌وه‌ش ئاماژه به بوونی سوپای پاسدارانی ئێران له ده‌وروبه‌ی هه‌رێمی كوردستانی عێراق ده‌كات، به‌ڵام یاری له‌ده‌ستی هه‌ردوو یاریزان ده‌رچووه و گه‌راندنه‌وه‌ی میله‌كانی كاتژمێر بۆ دواوه ئاسان نابیت و خنكانی خه‌ونی كوردی و پێشیگرتن به گوللـه‌ی سێه‌می كورد، ئه‌گه‌ر دره‌نگیش بۆبێت، پێویستی به هاوپه‌یمانییه‌كی نوێ له نێوان تاران، ئه‌نقه‌ره، دیمه‌ش و به‌غدا هه‌یه، كه له كاتی ئیستادا سه‌خته. ئه‌مریكاش ئاماده نییه به‌ره‌نگاری خه‌ونی كوردان ببێته‌وه.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
