شبكة لالش الاعلامية

دەستەيا مافێ مرۆڤی يا هەرێما كوردستانێ راپۆرتا سالا 2015ێ به‌لاڤكر

دەستەيا مافێ مرۆڤی يا هەرێما كوردستانێ راپۆرتا سالا 2015ێ به‌لاڤكر 

باسنيۆز:a1160ee1ffc6c707cea3225e1ae46f25_L

ئەمڕۆ سێشەممە دەستەی سەربەخۆی مافەكانی مرۆڤ لە هەرێمی كوردستان ڕاپۆرتی ڕەوشی مافەكانی مرۆڤی لە هەرێمی كوردستان بۆ ساڵی 2015 بڵاو كردەوە كە گوتەی زیا پەترۆس ئەم ڕاپۆرتە فراونترین و گشتگیرترین ڕاپۆرتی مافی مرۆڤە لە هەرێمی كوردستان لە چاو ساڵانی ڕابردوو.

لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا كە ئەو ڕاپۆرتەی تێدا بڵاو كرایەوە، سەرۆكی دەستەی سەربەخۆی مافەكانی مرۆڤ لە هەرێمی كوردستان، ڕوونی كردەوە ئەم ڕاپۆرتە ماوەی 3 مانگ لە وادەی خۆی دواكەوتووە بۆ بڵاوكردنەوە بەڵام بەهۆی ئەوەی كە هەرێمی كوردستان چەندان قەیرانی سیاسی و دارایی هەیە، بۆیە نەدەكرا گوشار بخرێتە سەر فەرمانبەران و دەزگاكان كە ڕاپۆرتەكانیانمان بۆ بنێرن.

لەبارەی كۆی گشتیی ڕاپۆرتەكە سەرۆكی دەستە سەربەخۆی مافی مرۆڤ ئاماژەی بۆ ئەوەكرد كە ئەم ڕاپۆرتە ئاماژە بۆ خراپیی ڕەوشی مافی مرۆڤ بە هەموو سێكتەرەكانیان دەكات بەتایبەتی كە خراپترە لەچاو ساڵی 2014، ئەویش بەهۆی ئەو ڕەوشە نالەبارەی سیاسی و دراییەی كە بەرۆكی هەرێمی كودستانی گرتووە و بووەتە هۆی سەرهەڵدانی چەندان كێشەی دیكە لە هەرێمی كوردستان، بەڵام تاكوو ئێستا لە هەرێمی كوردستان یاسا سەروەرە.

دەستەی سەربەخۆی مافەكانی مرۆڤ ئازادكردنەوەی شنگال و ناوچەكانی دیكە لەژێر دەستی تیرۆرستانی داعشی بە بەرەوپێشبردنی ڕەوشی مافی مرۆڤ لەقەڵەم دا وێڕای ئەوەی ئاماژەی بە بوونی ناكۆكی كردووە لەو ناوچانەدا. هەروەها لەبارەی ئازادی ڕادەبڕینیشەوە چەندان نموونەی خستووەتە روو. هەرچی ڕەوشی تەندروستیشە ئاماژە بۆ ئەوە كراوە بەپێی ئەو پێوەرە بێت كە ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانی دایڕشتووە، هەرێمی كوردستان كەموكوڕی هەیە لە پێشكەشكردنی خزمەتگوزاریی تەندروستی بۆ هاووڵاتیان.

ئەو ڕاپۆرتە كە زیاتر لە 100 لاپەڕەەیە زیاتر لە 19 سێكتەر بەخۆیەوە دەگرێت و تەواوی ڕاپۆرتە تایبەتە بە ساڵی 2015ی هەرێمی كوردستان و ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی هەرێمی كوردستان ئەو سێكتەرانەی ڕاپۆرتەكە ئاماژەی بۆ كردووە (ئازادیی ڕادەبربڕین و بازرگانیكردن بە مرۆڤ و رەوشی كرێكاران و پەروەردە و خوێندن و ئاوارە و پەنابەران و سەروەریی یاسا و كۆچكردن و باری دارایی و بەندینخانەكان و ڕەوشی منداڵان و ئافرەتان و پێكهاتە ئایینی و نەتەوەییەكان و كەمئەندامان و داعش و تیرۆر.)

وا بڕیارە دوای ئەوەی ئەم ڕاپۆرتە خراوەتە بەردەم ڕای گشتی بە فەرمیش بۆ سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان و پەرلەمانی كوردستان و ئەنجومەنی وەزیران و ئەنجومەنی دادوەری دەنێردرێت.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

وه‌زاره‌تا دارایی چه‌ند بريار بۆ فه‌رمانبه‌ران ده‌ركرن

Lalish Duhok

حكومه‌تا هه‌رێما كوردستانێ رۆژه‌ك كره‌ بێهنڤه‌دان

Lalish Duhok

رۆژنامه‌یه‌كا رۆسی: رۆلێ پێشمەرگەی د رزگارکرنا مووسلێ دا گرنگە

Lalish Duhok