شبكة لالش الاعلامية

“پتريا خەلكێ هەرێما كوردستانێ دەنگى بۆ سەربەخۆیێ ددەن”ImageThumb

تۆرا لالش يا راگه‌هاندنێ

بەڕێوەبەری پەیمانگای كوردستان بۆ پرسە سیاسییەكان دەڵێ، پڕۆسەی ریفڕاندۆم سەركەوتوو دەبێت و، زۆربەی خەڵكی هەرێمی كوردستان دەنگ بۆ سەربەخۆیی هەرێمی كوردستان دەدەن.

(نەسرەت سۆفی)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: “پڕۆسەی ریفڕاندۆم كە بڕیارە لە هەرێمی كوردستاندا بەڕێوە بچێت، بە گوێرەی یاسا لەلایەن كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانەوە بەڕێوە دەبرێت و جیاواز لە پڕۆسەی هەڵبژاردن پارەیەكی زۆر كەمتری تێدەچێت، چونكە هەندێ رۆتیناتی وەك نوێكردنەوەی تۆماری دەنگدەران و تۆماركردنی قەوارە و زۆر شتی تری پێویست نییە، لەبەر ئەوەیش وەك كۆمیسیۆن خۆی باسی كردووە، لە ماوەیەكی زۆر كەمدا ئامادەكاری بۆ دەكرێت”.

(سۆفی) دەشڵێ: “پێشتر چەندین راپرسیمان كردووە و وەك پەیمانگەی كوردستان بۆ پرسە سیاسییەكان ئەزموونێكمان هەیە لەو بارەیەوە، لەبەر ئەوە پێشبینی دەكەین زۆربەی خەڵكی كوردستان بەشداریی پڕۆسەكە بكات و دەنگ بۆ سەربەخۆیی هەرێمی كوردستان بدەن، بەڵام ئەگەر لایەنە سیاسییەكان رێك بكەون لەنێو خۆیاندا، زیاتر خەڵك بەشدار دەبێت و دەنگی زیاتر بەدەست دێنێت”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

وەزارەتا پێشمەرگەى بریارێ ده‌ربارەی لیوايێن هەلوه‌شاندى دده‌ت

Lalish Duhok

کونسوڵخانا گشتى یا ئەمریکا پێشوازيێ ل بڕیاره‌كا حکومەتا هەرێما کوردستانێ دکه‌ت

Lalish Duhok

نێچيرڤان بارزانى ب هه‌لكه‌فتا جه‌ژنا نه‌ورۆزێ په‌یامه‌ك به‌لاڤكر

Lalish Duhok