شبكة لالش الاعلامية

وەزیرێ خووندنا بلند:ئه‌ڤ ساله‌ شێوازێ وەرگرتنا قوتابيان دێ يێ جێواز بت

وەزیرێ خووندنا بلند:ئه‌ڤ ساله‌ شێوازێ وەرگرتنا قوتابيان دێ يێ جێواز بت

دواڕۆژ:192072016_gggggggggggggggggggggggggggggggggggggg
وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی رایدەگەیەنێـت، بۆ ئەمساڵ وەرگرتنی خوێندكاران لە زانكۆ و پەیمانگاكان جیاوازدەبێت و پشت بە چاوپێكەوتن و خولیای خوێندكاران دەبەسترێت.

یوسف گۆران، وەزیری خوێندنی باڵا لە لێدوانێكی تایبەتدا بۆ دواڕۆژی راگەیاند، بەمەبەستی گرنگیدان بە خولیای خوێندكاران و زیاتر بەرزكردنەوەی ئاستی زانستی لە زانكۆ و پەیمانگاكان، ئەمساڵ وەرگرتنی خوێندكاران لە زانكۆ و پەیمانگاكان جیاواز دەبێت، بۆیە پشت بە چاوپێكەوتن و خولیای خوێندكاران دەبەسترێت.

وەزیری خوێندنی باڵا ئاشكراشیكرد، ئەمساڵ پلانێكی نوێیان داناوە بۆ چۆنیەتی وەرگرتنی خوێندكاران لە زانكۆ و پەیمانگاكانی هەرێم، تا بتوانن زیاتر گرنگی بە ئارەزوو خولیای خوێندكاران بدرێت بۆ خوێندن لەبەشەكان و نمرە نەبێتە تاكە پێوەر.

وەزیری خوێندنی باڵا، هۆكاری ئەو بڕیارەی بۆ ئەوە گەڕاندەوە، ساڵانە هەندێك لە خوێندكاران لە بەشێك ناوی دەگەڕێتەوە، كەچی ئارەزووی لێی نییە و بەهۆیەوە بێئومێد دەبن، هەر بۆیە بڕیاریانداوە سیستەمی چاوپێكەوتن بخەنە بەرنامەی زانستی وەزارەت.

یوسف گۆران لە بارەی میكانیزمی وەرگرتنی خوێندكاران، وتی”ئەمساڵ بۆ بەشەكانی هونەر و وەرزشی و زانستی و زمانەكان و بەشە پەروەردەییەكان چاوپێكەوتن بۆ خوێندكاران ئەنجامدەدرێت، بە جۆرێك كاتێك خوێندكار حەزی لە بەشێكە چاوپێكەوتنی پێدەكرێت لەلایەن لیژنەیەكەوە، كە40 نمرە لەبارەی ئاست و خولیایی ئەو خوێندكارەوە دەبێت و 60 نمرەكەی تر پشت بە كۆنمرەی ئەو خوێندكارە دەبەستێت كە لە پۆلی 12 ئامادەیی بەدەستی هێناوە”.

لە ناوەڕاستی مانگی رابردوو، بۆ یەكەمجار دواڕۆژ بڵاویكردەوە، ئەمساڵ گۆڕانكاریی لە سیستمی وەرگرتنی خوێندكاراندا دەكرێت و بۆ یەكەمجاریش زانكۆی سەڵاحەددین رایگەیاند، لە زۆربەی كۆلیژەكانی زانكۆكە كار بە سیستمی زانكۆیی دەكرێت، هاوكات ئەمساڵ هاوشێوەی زانكۆی سەڵاحەددین لە زانكۆكانی تری كوردستان كار بە سیستەمی وەرگرتنی زانكۆیی دەكرێت و بەگوێرەی سیستەمەكەش نمرەی بەرز، نابێتە تاكە پێوەر بۆ وەگرتنی خوێندكار لە زانكۆ و پەیمانگاكان.

بەپێی نووسراوی ژمارە (1379) لە 14ی حوزەیرانی 2016، ئیمزای ئەحمەد دزەیی سەرۆكی زانكۆیی سەڵاحەددین بەسەرەوەیە و وێنەیەكی دەست دواڕۆژ كەوتووە، تێدا ئاماژە بەوەكراوە لە 33 بەش و 9 كۆلیژی ئەو زانكۆیە سیستەمەكە كاری پێدەكرێت.

بەپێی زانیارییەكانی دواڕۆژ، هاوشێوەی زانكۆی سەڵاحەددین لە زانكۆكانی تری كوردستان كار بە سیستەمی زانكۆیی دەكرێت.

لە نووسراوەكەدا ئاماژە بەوەكراوە، ناوی ئەو بەش و كۆلیژانەی زانكۆی سەڵاحەددین كە بۆ ساڵی (2016 = 2017) بەشێوەی وەرگرتنی زانكۆیی خوێندكار وەردەگرن:
1.كۆلیژی پەروەردەی وەرزش.
2. كۆلیژی هونەرە جوانەكان/ بەشەكانی (میوزیك، شانۆ، سینەما، شێوەكاری).
3.كۆلیژی زانستە ئیسلامییەكان، بەشەكانی (بنەماكانی ئایین، خوێندنی ئیسلامی، شەریعە).
4.كۆلیژی پەروەردەی مەخموور/ بەشەكانی (زمانی كوردی، زمانی عەرەبی).
5.كۆلیژی پەروەردەی شەقڵاوە/ بەشەكانی (زمانی كوردی، زمانی عەرەبی، فیزیك، بایۆلۆجی).
6.كۆلیژی پەروەردە/ بەشەكانی (زمانی كوردی، زمانی عەرەبی، زمانی ئینگلیزی، ماتماتیك، فیزیك، كیمیا، بایۆلۆجی، پەروەردەی تایبەت، پەروەردەی رێنمایی و دەروونی).
7.كۆلیژی پەروەدەی بنەڕەتی/ بەشەكانی (زمانی كوردی، زمانی ئینگلیزی، زانستی گشتی، كۆمەڵایەتی، باخچەی ساوایان).
8.كۆلیژی زمان/ بەشەكانی (زمانی عەرەبی، زمانی توركی، زمانی فەڕەنسی، زمانی ئەڵمانی، زمانی فارسی).
9.كۆلیژی ئەدەبیات/ بەشەكانی (راگەیاندن).

162072016_4168e3a9-74b2-4038-9041-bc9258de56ce

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

حكومه‌تا هه‌رێمێ ملياره‌ك و 250 مليون ديناران بۆ چاره‌سه‌ر‌كرنا كێشه‌يا كێمئاڤيێ ته‌رخان دكه‌ت

Lalish Duhok

ئيڕۆ 121مین ساڵڕۆژا ژدایکبوونا ڕێبه‌رێ بزاڤا ڕزگاریخوازا گەلێ كوردستانێ يه‌

Lalish Duhok

ئەمریکا دێ 199 کۆچبەرێن عێراقی ڤه‌گه‌رينته‌ وه‌لاتێ وان

Lalish Duhok