شبكة لالش الاعلامية

شێخ شامۆ:ل ئاسته‌كێ بلند یادا كارەساتا شنگالێ دێ ئێته‌ كرن

شێخ شامۆ:ل ئاسته‌كێ بلند یادا كارەساتا شنگالێ دێ ئێته‌ كرن ImageThumb (1)

تۆرا لالش يا راگه‌هاندنێ

نوێنەری كوردانی ئێزدی لە پەرلەمانی كوردستان ڕایگەیاند، لەسەر ئاستێكی بەرز یادی کارەساتی شنگال دەكرێتەوە و چەند چالاكییەکی جۆراوجۆری هونەری پێشكەش دەكرێ.

(شێخ شامۆ) نوێنەری كوردانی ئێزدی لە پەرلەمانی كوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوت: “سێیەم ڕۆژی مانگی دابێتەوە ساڵڕۆژی كۆستکەوتنەکەی شنگالە و دوو ساڵ بەسەر هێرشەكەی داعش بۆ سەر شارەكە تێدەپەڕێت، لە ئێستاوە ئامادەكارییەكان بۆ یادەكە دەستی پێكردووە و لەو ڕۆژەدا چەند چالاكییەکی جۆراوجۆر پێشكەش دەكرێن.”

گوتیشی: “شنگالییەكان دەیانەوێ پەیامێك بدەنە جیهان، وەك ساڵی ڕابردوو گرنگییەكی زۆر بەو كارەساتە دەدرێت، لەسەر ئاستی ئیدارەی پارێزگای دهۆك بەردەوام ئامادەكاری دەكرێت، لەسەر ئاستێكی بەرز یادەكە دەكرێتەوە و سەركردایەتیی سیاسی كورد بەشداریی یادەكە دەكەن.”

(شێخ شامۆ) ئەوەشی گوت: “هەموو ساڵێک ئەو یادەكە دەكرێتەوە، ئەگەر و ئامانجی ئەو كارەساتە بەبیر خۆمان بهێنینەوە و، ئەو یادە بۆ ئەوەیە كە چی بۆ خەڵكە لێقەوماوەکەی شنگال بكرێت؛ ئەوانەی لە دەستی داعش ڕزگار بوونە چییان بۆ بكرێت؛ چونكە لە ڕەوشێكی ناخۆشدا دەژین. داوایش دەكەین ئەوانەی هێشتا دیلی دەستی داعشن، ئەوانیش ئازاد بكرێن”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

داخواز دئێتە كرن شوونوارێن گوندێ‌ خانكا كەڤن ل كۆمەلگەها خانكێ‌ بكەڤنە دلیستا یونسكو دا

Lalish Duhok

۲٤ سال دەربازدبن ل سەر کەد و خەباتا بنگەهێ لالش

Lalish Duhok

ئیرۆ ئاهەنگا سەركەفتنێ‌ دێ‌ ل كۆمەلگەها خانكێ‌ ئێتە گێران

Lalish Duhok