نێچیرڤان بارزانی: حكومه‌تا هه‌رێمێ ئاماده‌یه بۆ هاريكاريكرنا لێقه‌ومايێن هێرشا تیرۆریستیيا قامشلۆ
K24 – هه‌ولێر
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به شه‌رمه‌زاركردنی ته‌قینه‌وه تیرۆریستییه‌كانی قامشلۆ، ئاماده‌یی حكوومه‌تی هه‌رێم بۆ یارمه‌تیدانی لێقه‌وماوانی کرده‌وه تیرۆریستییەكە راده‌گه‌ینێت.
نێچیرڤان بارزانی له په‌یامێكدا رایگه‌یاند گه‌لی کورد وه‌ک هه‌میشه پێشه‌نگ ده‌بێت له هه‌وڵه‌كانی بۆ بنبڕکردنی تیرۆر له ناوچه‌که‌دا، كه تیرۆریستان به‌م کرده‌وه قێزه‌وه‌نه سه‌ڵماندیان دوژمنی سه‌رسه‌ختی گه‌لی کوردن.
ده‌قی په‌یامی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان:
به توندی هێرشه تیرۆریستییه‌کانی شاری قامشلۆ ئیدانه ده‌که‌م، که بووه هۆی شه‌هیدبوون و برینداربوونی ده‌یان هاووڵاتی. پرسه و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی که‌سوکاری قوربانیان ده‌که‌م و هیوای زوو چاکبوونه‌وه بۆ برینداره‌کان ده‌خوازم.
تیرۆریستان به‌م کرده‌وه قێزه‌وه‌نه دیسان سه‌ڵماندیان که دوژمنی سه‌رسه‌ختی گه‌لی کورد و مرۆڤایه‌تین. به‌ڵام گه‌لی کورد وه‌ک هه‌میشه پێشه‌نگ ده‌بێت له هه‌وڵه‌كانی بۆ بنبڕکردنی تیرۆر له ناوچه‌که‌دا.
حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ئاماده‌یه به هه‌موو تواناکانییه‌وه یارمه‌تی لێقه‌وماوان و بریندارانی ئه‌م کرده‌وه تیرۆریستییه بدات.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
