شبكة لالش الاعلامية

فراکسیۆنێن کوردستانی:دڤێت عێراق داخوازا لێبۆرينێ ژ گەلێ کوردستانێ بكت

فراکسیۆنێن کوردستانی:دڤێت عێراق داخوازا لێبۆرينێ ژ گەلێ کوردستانێ بكت 

تۆرا لالش يا راگه‌هاندنێ28839641388000322d380171566ea5df_L

فراکسیۆنە کوردستانییەکان لە پەرلەمانی عێراق بەیاننامەیەک دەردەکەن و داوا دەکەن حکوومەتی عێراق لەبارەی ئەنفالکردنی بارزانییەکانەوە، داوای لێبووردن لە گەلی کوردستان بکا.

خۆشەوی خەلیل، پەرلەمانتاری کورد لە پەرلەمانی عێراق بە(باسنیوز)ی راگەیاند، ئەنفالکردن و شوێن بزرکردنی هەشت ھەزار بارزانی لەلایەن حزبی بەعسی لەناوچووەوە ”یادێکی خەمناکە و لەبیری ناکەین“، کە تەنیا تۆمەتی کۆمەڵکوژکردنی ئەو هاووڵاتییە مەدەنییانە، کوردبوون بووە و هیچ تاوانێکیان نەبووە.

خۆشەوی خەلیل ئاماژەی بەوە کرد، کە بەوبۆنەیەوە، رۆژی شەممە 30ـی تەمموزی 2016 فراکسیۆنە کوردستانییەکان بەیاننامەیەکان خوێندەوە و تێیدا داوای قەرەبووی دارایی و مەعنەوییان بۆ کەسوکاری قوربانییان کرد.

بەپێی بەیاننامەکە، فراکسیۆنە کوردستانییەکان بە پێویستیان زانیوە ”حکومەتی عێراق داوای لێبوردن لەگەلی کوردستان بکات و ھەوڵبدات لەکۆمەڵگەی نێودەوڵەتی تاوانی کۆمەڵکوژکردنی بارزانییەکان بە جینوساید بناسرێت“.

لە مانگی تەمموزی ساڵی 1983، رژێمی بەعسی عێراق لە چەند هەڵمەتێکدا، زیاتر لە هەشت هەزار پیاو و گەنجی عەشیرەتی بارزانی راگواستەوە کۆمەڵگە زۆرەملێکان و دواتریش لە پرۆسەیەکدا، کە ناوی نا ئەنفال، بە زیندووی خستنییە ژێر خاک و کۆمەڵکوژی کردن.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

جێگری پارێزگارێ نەینەوا: لیژنەیەکا ڤه‌كۆلينێ ل دۆر بوويه‌را حەمدانیە هاتيه‌ پێکئينان

Lalish Duhok

ھێزێن زێده‌تر بۆ مووسلێ دئێنه‌ ره‌وانه‌كرن

Lalish Duhok

سه‌رۆك بارزانی پیرۆزباهیێ ل محەمەد شیاع سودانی دكه‌ت

Lalish Duhok