شبكة لالش الاعلامية

نوونه‌رێن شەبەک بۆ بارزانی: ئاینده‌يێ مه‌ ب کوردستانێ بەندە

نوونه‌رێن شەبەک بۆ بارزانی: ئاینده‌يێ مه‌ ب کوردستانێ بەندە

باسنيۆز:3dd597cc381132493e32749ff6c86318_L

ڕۆژی یەكشەممە ٣١ـی ٧ـی ٢٠١٦ لە سەلاحەدین، مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، پێشوازی لە ژمارەیەك كەسایەتی و ڕیشسپی و نوێنەرانی گوندە تازە ئازادكراوەكانی کوردی شەبەک لە میحوەری خازر كۆبۆوە.

لەدیدارەكەدا شاندی میوان سوپاسی بارزانی و پێشمەرگە و كەسوكاری شەهیدانیان كرد كە گوندەكانیان لەژێر دەستی تیرۆریستانی داعش ئازاد كردووە و پێزانینیان بۆ قارەمانێتی و قوربانیدانی پێشمەرگە هەبوو، تەئكیدیشیان لە كوردستانیبوونی ناوچەكانیان كردەوە و ڕایانگەیاند، كە مەسەلەی كوردستانیبوونی ناوچەکانی شەبەک، هیچ گفتوگۆیەک هەڵناگرێت، تەئكیدیشیان كردەوە كە چارەنووس و ئایندەی كوردی شەبەك و پێكهاتەكانی دیكەی ناوچە كوردستانییەكان بە چارەنووسی هەرێمی كوردستانەوە بەندە.

لە بەشێكی دیكەی كۆبوونەوەكەدا بارزانی وێڕای بەخێرهێنانی میوانەکان، لە وتەیەكدا ئاماژەی بەوەدا كە خوشك و برایانی شەبەک بەشێكی ئازیز و دانەبڕاوی گەلی كوردن و ئامادەبووانی لەوە دڵنیا كردەوە كە هەموو ناوچەكانیان لەژێر دەستی داعش ئازاد دەكرێت و خەڵکەکەی بە سەربەرزی دەگڕێنەوە سەر زێدی خۆیان و ئاسوودەیی و خۆشگوزەرانی و خزمەتگوزارییەكانیش بە ناوچە ئازادكراوەكان دەگات و جەختی لەوەیش كردەوە كە پشتیوانی تەواوی داواكاریی خوشك و برایانی شەبەک دەکات بۆ ئەوەی بتوانن بە ئازادی و سەربەرزی بگەڕێنەوە بۆ ناوچە و گوندەكانیان و گرفتەكانیان چارەسەر بكرێن.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ب رێيا ئنترنێتى ڤیزه‌ ب وه‌لاتیێن هه‌رێما كوردستانێ دێ ئێته‌ دان 

Lalish Duhok

رۆژنامه‌یه‌كا ئه‌مریكی‌: ناوچەيێن ژێر دەسەلاتا پێشمه‌رگه‌ى 50% زێده‌بووينه‌

Lalish Duhok

په‌یاما سه‌رۆكێ حكومه‌تا هه‌رێمێ د یادا ئه‌نفالكرنا بارزانیان دا

Lalish Duhok