ل دهۆكێ نه‌ته‌وه‌يێن ئێكگرتى 5 كه‌مپان بۆ ئاواره‌يێن مووسلێ ئاماده دكت
كوردستان تيڤى
ده‌سته‌ی گشتی سه‌ر به كۆمیسیۆنی په‌نابه‌ره‌كانی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاند كه ماوه‌ی مانگێك ده‌بێت سه‌رقاڵی ئاماده‌كردنی ئۆردوگه‌ی تایبه‌ت به‌و ئاوارانه‌ن كه پێشبینی ده‌كرێت له‌كاتی رزگاركردنی شاری مووسڵدا له شاره‌كه ئاواره ببن. به‌رپرسێك له ده‌سته‌ی ناوبراو كه نه‌یویست ناوی بهێنرێت رایگه‌یاند كه فه‌رماندایه‌تی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی رزگاركردنی مووسڵا ئاگه‌داریان كردوونه‌ته‌وه كه له‌ماوه‌ی مانگێك كه‌متر خۆیان بۆ پێشوازی لێ كردنی ئاواره‌كانی شاری مووسڵا ئاماده بكه‌ن.
گوتیشی ئه‌وان له رێكخراوه‌كه ئاماده‌كارییه‌كی چڕیان بۆ دروستكدرنی پێنج ئۆردوگه له پارێزگه‌ی دهۆك كردووه‌و تا ئێسته سێ ئۆردوگه‌یان دروست كردووه. هه‌واڵه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه پێشبینی ده‌كرێت هه‌ڵمه‌تی رزگاركردنی مووسڵا له مانگی ئه‌یلوولی داهاتوودا ده‌ستی پێ بكرێت.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
