شبكة لالش الاعلامية

جینۆسایدا ئێزدیان دێ كه‌فته‌ دپرۆگرامێ خووندنێ دا

20382016_60c8dfe7-f56c-405d-a4ba-6e35e79721d3

جینۆسایدا ئێزدیان دێ كه‌فته‌ دپرۆگرامێ خووندنێ دا 

دواڕۆژ
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌و جینۆسایده‌ی به‌سه‌ر ئێزدییه‌كاندا هێنراوه‌ ده‌خرێته‌ نێو پڕۆگرامه‌كانی خوێندن.

شۆڕش غەفوری، وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێم بە دواڕۆژی راگەیاند “زۆربەی ئەو كارەسات و جینۆساید و پرۆسانەی بەدناوی ئەنفال كە لە رابردوو بەسەر كورد هاتووە، لەبەرنامەی وەزارەتی پەروەردە كراوە بە مەنهەج و لە پرۆسەی خوێندن جێگیركراوە”.

شۆڕش غەفوری، وتیشی “بەدڵنیاییەوە ئەو جینۆسایدەی بەسەر كوردانی ئێزدیی هێندرا، گەر لەم كابینەیەش نەخرێتە بەرنامەی پرۆگرامی خوێندن، ئەوا لەكابینەی داهاتوو كارەسات و جینۆسایدی شنگالییەكان دەخرێتە نێو بەرنامەی وەزارەتی پەروەردە”.

وتەبێژی وەزارەتی پەروەردە ئاماژەی بۆئەوەشكرد “لە داهاتوویەكی نزیكدا بەڕێوەبەرایەتی پرۆگرام كۆنفڕانسێك بۆ پێداچوونەوە بە پرۆگرامەكانی خوێندنی وەزارەتی پەروەردە سازدەكات، پێدەچێت بەشێكی كۆنفڕانسەكە باسكردن بێت لە پرسی بە پرۆگرامكردنی جینۆسایدی كوردانی ئێزیدی”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

هەردوو سەرۆکێن زانکۆیێن نەورۆز و پۆلیتەکنیکی دهۆك پشتەڤانیا خۆ بۆ قوتابیێن ئێزدی دياركر  

Lalish Duhok

رزگاربوویێن دەستێ داعش پێشانگەهەك ڤەکر

Lalish Duhok

بنگەهێ لالش جەژنا رەمەزانێ پیرۆز دکت

Lalish Duhok