شبكة لالش الاعلامية

هێزێن سوننى بریار دا سەرۆکێ پەرلەمانى ژ پۆستێ وى دووربخن

هێزێن سوننى بریار دا سەرۆکێ پەرلەمانى ژ پۆستێ وى دووربخن

دواڕۆژ11582016_jbwri5-8
سەرچاوەیەکی ئاگادار رایگەیاند “ئێوەرەی دوێنێ 4ی ئابی 2016 سەرکردەکانی هاوپەیمانێتی هێزە عیڕاقییەکان کۆبونەتەوە و گەیشتوونەتە رێککەوتن لەسەر گۆڕینی سەلیم جبوری، سەرۆکی ئێستای پەرلەمان و دیاریکردنی کەسێکیتر لەو پۆستەدا”.

کۆبونەوەکە لە ماڵی سەلیم جبوری، بە بەشداری خودی جبوری، ساڵح موتڵەک؛ سەرۆکی بەرەی گفتوگۆی نیشتمانی، ئەیاد سامەرائی؛ سکرتێری حزبی ئیسلامی عێراقی، مەحمود مەشهەدانی؛ سەرکردەی هاوپەیمانییەتییەکە، ئەحمەد ئەلمەساری؛ سەرۆکی کوتلەی یەکێتی هێزە پەرلەمانییەکان بەڕێوەچوو.

سەرکردەکانی هاوپەیمانییەتییەکە رێککەوتون لەسەر گۆڕینی جبوری و هەڵبژاردنی کەسێکی دیکە بۆ ئەو پۆستە لە هەفتەی ئایندەدا.

دووشەممەی رابردوو، ئەنجومەنی نوێنەران لێپرسینەوەی لەگەڵ وەزیری بەرگری عێراقدا کرد و لە وتەکانیدا وەزیری بەرگری ناوی چەند کەسێکی هێنا کە تێوەگلاون لە گەندەڵی، یەکێک لەو کەسانەش کە ناویان هات سەلیم جبوری، سەرۆکی پەرلەمان بوو.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

وه‌زیرا به‌رگرييا ئه‌لمانیا :دێ به‌رده‌وام بین ل هاريكاریكرنا هه‌رێما كوردستانێ

Lalish Duhok

دوو تیمێن پێشمەرگەى بۆ مەشقکرنێ ل سەر پووچكرنا بۆمبان دچنە وه‌لاتێ چیک

Lalish Duhok

وارسێن شه‌هیدێن شەرێ داعش دێ ل سنورێ خوه‌ پارچێن ئه‌ردی و خانیان وه‌رگرن

Lalish Duhok