شبكة لالش الاعلامية

“بۆ ھەلبژارتنان ل کەرکووکێ پێتڤيه‌ پەرلەمان یاسایەکا تایبەت دەربكت”

“بۆ ھەلImageThumbبژارتنان ل کەرکووکێ پێتڤيه‌ پەرلەمان یاسایەکا تایبەت دەربكت”

کەرکووک-KDP.info-

سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق دەڵێت، ئێمە ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووکمان دوانەخستووە، بەڵکو پێویستی بە یاسایەکی تایبەت ھەیە لە پەرلەمان بۆی دەربکرێت؛ ھەرکاتێ ئەو یاسایە دەرکرا ئێمە ئامادەین بۆ ھەڵبژاردنەکە بکەین.

سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق (سەربەست مستەفا) بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: “بە بڕیاری دادگای فیدراڵ، پێویستە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق یاسایەکی تایبەت دەربارەی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک دەربکات؛ خۆ ئەوە نە قسەی ئێمەیە و نە کەسی تر؛ بەبێ یاسا، هەڵبژاردن ناکرێت.”

(سەربەست مستەفا) گوتیشی، ئێمە وەکو کۆمسیۆن ھەڵبژاردنمان داونەخستووە؛ خۆی ئەو کارە لە دەسەڵاتی ئێمەدا نییە، ئێمە هەر کارەکە جێبەجێ دەکەین؛ ئەوەی دەربارەی ئێمە دەیڵێن ڕاست نییە.

سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق ڕوونیشی کردەوە، ھەرکاتێک پەرلەمان یاساکەی دەرکرد، کۆمسیۆن ئامادەیە بۆ ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک.

(مستەفا) گوتیشی، ھۆکاری دواکەوتنی ھەڵبژاردن لە کەرکوک لە ٢٠٠٥ـەوە تائێستا بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە کورد و عەرەب و تورکمان ڕێک نەکەوتوونە؛ جا ئەوە خەتای ئێمەی تێدا نییە؛ کەرکووکیش پارێزگایە وەک ئەوانی دی.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ژ داكبوویێن 2004ێ و 2005ێ دشێن كارتێن بایۆمه‌ترى بۆ هه‌لبژارتنان دروست بكه‌ن

Lalish Duhok

سەرۆك بارزانی پێشوازيێ ل باليۆزێ کەنەدا ل عێراقێ دكه‌ت

Lalish Duhok

شێخ جەعفەر: ھێزا پێشمەرگێ رۆژ پشکەکە ژ پێکھاتا وەزارەتا پێشمەرگەی

Lalish Duhok