شبكة لالش الاعلامية

فه‌رمانده‌یه‌كێ پێشمه‌رگه‌ى:بێ پێشمه‌رگه‌ى حكوومه‌تا عێراقێ نكارت بچته‌ ناڤ مووسل

فه‌رمانده‌یه‌كێ پێشمه‌رگه‌ى:بێ پێشمه‌رگه‌ى حكوومه‌تا عێراقێ نكارت بچته‌ ناڤ مووسل

ZNA هه‌ولێرvbfvf
نەجات عەلی، بەرپرسی میحوەری مەخموور، لەبارەی نوێترین لێدوانی حەیدەر عەبادی، کە گوتبووی نابێت پێشمەرگە لە شوێنی خۆیان بجوڵێن و فراوانخوازی بکەن، رایگەیاند “پێموایە قسەکانی عەبادی دژ بەیەکی تێدایە، چونکە بەبێ پێشمەرگە و هەرێمی کوردستان سوپای عێراق ناتوانێت بچێتە نێو موسڵ”.

نەجات عەلی دەڵێت “ئەو ئۆپەراسیۆنەی لە دوو سێ رۆژی رابردوو ئەنجامدرا، بەدڵنیاییەوە دەبێتە یارمەتیدەرێک بۆ سوپای عێراق، چونکە ئەو پردەی لەنێوان گوێڕ و موسڵ هەیە، سوپای عێراق دەتوانێت سوودی لێببینێت و هێزەکانی بۆ نێو موسڵ پێ دەرباز بکات، بۆیە پێشڕەوییەکانی هێزی پێشمەرگە سوودی زۆری بۆ سوپای عێراق هەیە، بۆ ئەوەی بتوانێت بەرەی زیاتر بکاتەوە و، باشتر هێرش بکاتە سەر داعش و زووتر موسڵ ئازاد بکات”.

ئەو فەرماندەیەی پێشمەرگە پێیوایە لێدوانەکەی حەیدەر عەبادی، سەرۆکوزیرانی عێراق “ئیشکالیەتی تێدایە، ئیشکالیەتەکە ئەوەیە زیاتر نێوەڕۆکێکی سیاسی هەیە و هیچ مانایەکی سەربازی نییە، ئەویش رەنگە لەژێر کاریگەری رای گشتی، بەتایبەتی شیعە ئەو قسانەی کردبێت”.

نەجات عەلی دەشڵێت “هەڵوێستی ئێمە وەک هەرێمی کوردستان، وەک هێزی پێشمەرگە و سەرکردایەتی سیاسی و خودی جەنابی سەرۆک ئەوەیە داعش بە دووژمنی خۆمان دەزانین، جا چ لە موسڵ بێت یان لە هەر شوێنێکی دیکە، بەڵام لە موسڵ داعش هەڕەشەیەکی راستەوخۆیە لەسەر هەرێمی کوردستان، بەتایبەت لەسەر هەردوو پارێزگای دهۆک و هەولێر”.

بەرپرسی میحوەری مەخمووری هێزی پێشمەرگە ئاماژە بەوە دەدات “لە هەر شوێنێک بزانین ئەو مەترسیانە لەسەر هەرێمی کوردستان دەمێنن، ئێمە لە شەڕی داعش بەردەوام دەبین، لە بیریشمان نەچێت هەرێمی کوردستان بەشێکە لەو هاوپەیمانێتییەی دژی داعش پێکهێندراوە، بۆیە بە مافی خۆمانی دەزانین لە هەر شوێنێک داوامان لێبکرێت بەشداری بکەین”.

نەجات عەلی جەختیكردەوە “هێزەکانی هاوپەیمانان بەتایبەت ئەمریکا بەردەوام داوا لە هەرێمی کوردستان دەکات یارمەتی سوپای عێراق بدەین، بۆ ئەوەی بتوانێت ئاسانتر یان زووتر موسڵ ئازاد بکات، ئازادکردنی موسڵیش بەبێ هێزی پێشمەرگە و هەرێمی کوردستان بە ئەستەم دەزانم، چونکە سوپای عێراق ئەو هێز و توانا سەربازییەی نییە بتوانێت موسڵ ئازاد بکات”.

ناوبراو زیاتر گوتی “کێشەی ئەوان رەهەندە سیاسییەکەیە، ئایا دوای ئازادکردنی موسڵ، بەڕێوەبردنی موسڵ وەکو پێشتر دەبێت، یان جۆرە بەڕێوەبردنێکی دیکە دەبێت، هەق وایە حکومەتی ناوەندی ئەو رووداوانەی روویاندا لەبەرچاویان بگرێت، كە لە ئەنجامی ئەو ئەقڵیەتە حکومڕانییە بوو پێشتر لە بەغدا هەبوو و بەهۆیەوە شەڕێکی گەورەی رووبەڕووی عێراق کردەوە، ئەویش شەڕی داعش بوو”.

نەجات عەلی بەپێویستی دەزانێت “ئەو شێوە حکومڕانییە بگوڕدرێت، ئەگەر نەگۆڕێت، پێموایە موسڵیش ئازاد بکرێت، کێشەی زیاتر لە موسڵ روودەدات، مەرجیش نییە لەنێوان کورد و حکومەتی ناوەندی یان ئەو پێکهاتانەی کە لە موسڵ هەیە رووبدات”.

ئێوارەی رۆژی سێشەممە 16-8-2016 حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراق گوتارێکی پێشکەشکرد و رایگەیاند “لەگەڵ هەرێمی کوردستان لێکتێگەیشتنمان هەیە، کە لەکاتی ئۆپەراسیۆنی کۆنترۆڵکردنەوەی موسڵدا پێشمەرگە لە شوێنی خۆیان نابێت بجوڵێن و فراوانخوازی بکەن، پێویستە لە شوێنیەکانی ئێستایان بمێننەوە، تەنانەت ئەگەر هاوکاری سوپای عێراقی-ش بکەن”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ئەیاد عەللاوی: گۆتارا بارزانی نامه‌یا ئاشتی و برایه‌تیێ بوو

Lalish Duhok

مەسرور بارزانی ئیمزا ل سەر دامەزراندنا زانکویا ئاکرێ کر و چێکرنا وێ چوویە د بیاڤێ بجهئینانێ دا

Lalish Duhok

ئينانا هنگڤینى بۆ كوردستانێ هاته‌ قەدەغەكرن

Lalish Duhok