شبكة لالش الاعلامية

كه‌ره‌سته‌يێن خوارنێ يێن هه‌يڤه‌كێ ل سه‌ر 2033 خێزانێن ئاوارەيێن چیايێ شنگالێ هاتنه‌ به‌لاڤكرن

كه‌ره‌سته‌يێن خوارنێ يێن هه‌يڤه‌كێ ل سه‌ر 2033 خێزانێن ئاوارەيێن چیايێ شنگالێ هاتنه‌ به‌لاڤكرن 

باسنيۆز:272857ebd6e49b88436cc529bf784bc4_L

دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە هاوكاریی پرۆگرامی خۆراكی جیهانی، بەشە خۆراكی مانگانە بەسەر 2033 خێزانی ئاوارەی سەر چیای شەنگالدا دابەش کرد.

لە درێژەی كار و چالاكییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بۆ بەهاناوەچوون و دابینكردنی پێداویستییەكانی ژیان بۆ ئاوارە و پەنابەران، ئەمڕۆ چوارشەممە 17/8/2016 دەزگای خێرخوازیی بارزانی و پرۆگرامی خۆراكی جیهانی WFP مانگانە خۆراكی ئاوارەكانیان دابین کرد.

هاوکات ئەمڕۆ بەشە خۆراكی مانگانەیان بەسەر 2033 خێزان لە كەمپی ئاوارە ئێزدییەكانی سەر چیای شنگالدا دابەش كرد، كە هەر پریاسكەیەكی 20 كیلۆگرام خۆراك بوو.

لەو بارەیەوە مووسا ئەحمەد، جێگری سەرۆكی دەزگای خێرخوازیی بارزانی ڕایگەیاندووە: “دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە هاوبەشی لەگەڵ ڕێكخراوی خۆراكی جیهانی WFP مانگانە خۆراك و پێداویستیی خۆراكی بەسەر ئاوارەكان لە زۆربەی كەمپ و شار و شارۆچكەكانی هەرێمی كوردستاندا دابەش دەكات”.

جێگری سەرۆكی دەزگای خێرخوازیی بارزانی، گوتیشی: “ئەم پڕۆژەیە یەكێكە لە پڕۆژە گەورە و بەردەوامەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی و پرۆگرامی خۆراكی كە زیاتر لە 75.398 خێزان لە كەمپی ئاوارەكان لە دابینكردنی بەشە خۆراكی مانگانە سودمەند دەبن”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

خاچا سۆرا نێڤ ده‌وله‌تى دێ كارێ لێگه‌ریان ورزگاركرنا گرتيێن ئێزدى كت

Lalish Duhok

خەیری بۆزانی بوو شیرەتکارێ سەرۆکێ هەرێما کوردستانێ

Lalish Duhok

كێمیا پەرتۆكان كێشە بۆ قوتابیێن ئاوارێن شنگال دروستكریە

Lalish Duhok