شبكة لالش الاعلامية

ئەلمانیا کاروانه‌كێ دى يێ چەکى بۆ پێشمەرگەى دهنێرت

ئەلمانیا کاروانه‌كێ دى يێ چەکى بۆ پێشمەرگەى دهنێرت 

باسنيۆز:b2ea816356fc17c8b800b8efa18b7156_L

وەزارەتی بەرگریی ئەڵمانیا رایگەیاندووە، کە کاروانێکی دیکەی چەکیان بۆ هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان ناردووە.

ئێوارەی رۆژی چوارشەممە 17ـی ئابی 2016، وەزارەتی بەرگریی ئەڵمانیا رایگەیاندووە، کە ئەو کاروانە، رۆژی سێشەممە 16ـی ئاب بۆ هێزەکانی پێشمەرگە نێرداروە.

بەپێی زانیارییە بڵاو کراوەکان لە وەزارەتی بەرگریی ئەڵمانیاوە، ئەو هاوکارییەی رۆژی سێشەممە گەیشتووەتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر 70 تۆن کەلوپەلی سەربازی بووە، کە بریتی بووە لە 1500 چەکی بچووک، 100 مووشەک و سێ ئۆتۆمبێلی سەربازیی گوللەنەبڕ.

لەسەرەتای شەڕی دژی رێکخراوی توندڕەوی داعشـەوە، ئەڵمانیا بە بۆردومانکردنی ئاسمانیی بنکە و بارەگاکانی داعش لەرێی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتییەوە، ناردنی کەلوپەلی سەربازی و چەک بۆ پێشمەرگە و مەشقکردن بە هێزەکانی پێشمەرگە.، هاوکاریی هەرێمی کوردستانی کردووە.

دوای هێرشی داعش بۆ سەر کوردستانی باشوور لە مانگی ئابی 2014، وڵاتانی ئەوروپا و رۆژئاوا بە سەرۆکایەتیی ئەمریکا، هاوپەیمانییەکیان پێکهێنا، کە ئەرکیان مەشقکردنە بە هێزی پێشمەرگە و هێزە زەمینییەکانی دژی داعش، وێڕای بۆردومان کردنی بنکە و بارەگاکانی ئەو رێکخراوە لە رێگەی فڕۆکە جەنگییەکانیانەوە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

دڤێ هه‌فتيێ دا ٣٠ كۆمپانیێن ھندستانێ بۆ وەبەرھێنانێ دێ ئێنە ھەرێما كوردستانێ

Lalish Duhok

ئۆپراسیۆنا کۆنترۆلکرنا موسلێ بەردەوامە و ٢٩ چەکدارێن داعشێ هاتنە کوشتن

Lalish Duhok

رۆژناما تایمز: دشه‌رێ مووسل دا 11 هه‌زار وه‌لاتيێن سڤیل هاتينه‌ كوشتن

Lalish Duhok