شبكة لالش الاعلامية

سێ کەمپێن دى بۆ ئاوارەيێن مووسلێ دئێنه‌ دروستكرن

سێ کەمپێن دى بۆ ئاوارەيێن مووسلێ دئێنه‌ دروستكرن 

دهۆک-KDP.info-ImageThumb

سەركەمپەوانی سنووری پارێزگای دهۆك ڕایگەیاند، لە دهۆكدا خۆمانمان ئامادە کردووە بۆ لەخۆگرتنی ئاوارەی مووسڵی؛ بەو مەبەستەیش ئێستا دوو كەمپ دروست دەكەین و كەمپێكی دیكەیش شوێنی بۆ دیاری كراوە و لەو ماوەیەدا دروستی دەکەین.

ئیدریس ساڵح، سەركەمپەوانی سنووری پارێزگای دهۆك بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوت: “بەهۆی شەڕی مووسڵ و ئاوارەبوونی دانیشتووانەكەی، لە پارێزگای دهۆك ئامادەكاری بۆ هاتنی ئاوارەكان دەكرێت و دوو كەمپیش ئەوەندەیان نەماوە حازر ببن؛ كەمپێكی دیكەیش لە شێخان دروست دەكرێت؛ حكوومەتە خۆجێییەکەی پارێزگای دهۆك و ڕێكخراوی UN پێکەوە ئەو کەمپانە دروست دەكەن.”

گوتیشی: “سنووری دهۆک ئێستا ٢٢ كەمپی لێیە؛ ٤ كەمپ هی ئاوارەكانی ڕۆژئاوای كوردستانن. ٤٢هەزار خێزان لەو کەمپانەدا جێوڕێیان بۆ کراوەتەوە، واتە نزیکەی ٢٣٩هەزار كەس؛ ئەوانی دیكەیش لە دەرەوەی كەمپەكاندا دەژین و هەموو پێداویستییەكیان بۆ دابین كراوە و لە هیچ شتێك كەموكورتیان نییە”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

وەزارەتا ره‌وشه‌نبیری پەخشێ کەنالێن “ئێن ئاڕ تی” راگرت

Lalish Duhok

منداڵپارێزيا کوردستانێ: زێده‌ترى 1200 زارۆكان ل سه‌ر جادده‌يان کار دکەن

Lalish Duhok

سه‌رۆك بارزانى پێشوازى ل شانده‌كێ بلند یێ سه‌ربازى یێ عیراقێ كر

Lalish Duhok