جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا: ژئێك بۆستا ناوچێن رزگاركرى ڤه‌ناكێشين
كوردستان تيڤى
فه‌رمانده‌یه‌كی باڵای هێزی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێت: پێشمه‌رگه به‌شداری پڕۆسه‌ی رزگاركردنه‌وه‌ی مووسڵ ده‌كات و هیچ رێككه‌وتنێكیشیان له‌گه‌ڵ عێراق نییه بۆ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانیان له ناوچه ئازادكراوه‌كان و له بستێك خاكی ئه‌و ناوچانه ناكشێنه‌وه، ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كورد زۆر مه‌ترسی گه‌وره‌ی له عێراقی دوای داعش هه‌یه و كرده‌وه‌كانی حه‌شدی شه‌عبیش ئه‌و مه‌ترسیانه‌ی زیاتر كردووه.
فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی حه‌فتای هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا مووسڵ وه‌ك مه‌ركه‌زێكی سه‌ره‌كی قیاده‌ی داعشه و هه‌موو هه‌وڵ و كرده‌وه‌كانیان له‌و شاره‌وه‌یه، بۆیه تا مووسڵ مابێت هه‌ڕه‌شه‌كان له‌جێگه‌ی خۆیه‌تی، ئازادكردنی مووسڵیش پێویستی به هه‌ماهه‌نگییه‌كی ته‌واو هه‌یه له نێوان هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و عێراق و هاوپه‌یمانان ، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ژوورێكی عه‌مه‌لیات هه‌یه له‌نێوان هه‌رسێ لایه‌ن بۆ كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری و لێكۆڵینه‌وه و دانانی پلان و به‌رنامه‌ی به‌رده‌وام بۆ كاتی ده‌ستپێكردنی پڕۆسه‌كه.
شێخ جه‌عفه‌ر گوتی: ئه‌مریكییه‌كان و هاوپه‌یمانان به‌شداری كردنی پێشمه‌رگه له رزگاركردنه‌وه‌ی مووسڵ به گرنگ ده‌زانن و پێیان وایه به‌بێ پێشمه‌رگه ناتوانرێت ئه‌و پڕۆسه‌یه ئه‌نجام بدرێت .
فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی حه‌فتای پێشمه‌رگه راشیگه‌یاند كه پێشمه‌رگه له ره‌وشێكی زۆر باشدایه و فه‌رمان و بڕیاره‌كان له یه‌ك فه‌رمانده‌ی گشتی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌وه وه‌رده‌گرن.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
