شبكة لالش الاعلامية

ئەفەندی: فەرمانێ ژ سەرۆك بارزانی وەردگرین.. ڤه‌كێشان نینە

ئەفەندی: فەرمانێ ژ سەرۆك بارزانی وەردگرین.. ڤه‌كێشان نینە

باشیك-kdp.info-ImageThumb

فەرماندەیەكی هێزی پێشمەرگە دەڵێت: “ئەو ناوچانەی ئازاد كراون و ئەوانەی كوردستانییشن، هەموو لەسەر دەستی هێزی پێشمەرگە رزگار دەكرێن، بۆیە بە هیچ جۆرێك كشانەوە لەو ناوچانە نییە و بۆ هەر بڕیارێكیش ئێمە تەنیا فەرمان لە (سەرۆك بارزانی) وەردەگرین”.

فەرماندەی هێزی پێشمەرگە و بەرپرسی میحوەری باشیك (حەمید ئەفەندی)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: “جگە لەو ناوچانەی كە پێشمەرگە ئازادی كردوون، تا سنووری هەرێمی كوردستان كە ڕووباری ئاوی مووسڵە، هێزی پێشمەرگە لە پێشڕەویكردن بەردەوام دەبێت و سەرجەم ناوچەكان دەكات، گوێیش بە هیچ نادات و هەر كەسێكیش بۆ خۆی ئازادە چی دەڵێت و چۆن لێدوان دەدات”.

(ئەفەندی) گوتیشی: “ئێمە بۆ ئازادكردنی ئەو ناوچانەی ماون كە كوردستانین، فەرمان لە (سەرۆك بارزانی) وەردەگرین و چاوەڕێی فەرمانی ئەو دەكەین، بۆیە هەر كاتێك فەرمانی كرد ئێمە ئامادەین بۆ ئازادكردن و پارێزگاریكردن لەو ناوچانە”.

بەرپرسی میحوەری باشیك ده‌شڵێت، ئێمە وەكو هێزی پێشمەرگە، پەیوەندیمان بە ناو مووسڵەوە نییە و تەنیا ناوچە كوردستانیەكان ئازاد دەكەین”.

ئەمەیش لە كاتێكدایە، سەرۆكوەزیرانی عێراق لە لێدوانێكیدا رایگەیاندبوو، پێویستە هێزی پێشمەرگە لەو ناوچانە زیاتر پێشڕەوی نەكەن و فراوانخوازییش نەكەن، ئەمەیش كاردانەوەی جیاجیای لێ كەوتەوە و هەر زوو لەلایەن حكوومەتی هەرێمەوە رەت كرایەوە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ب راسپاردێن سه‌رۆك بارزانى برياره‌ك ل به‌رژه‌وه‌نديا وه‌لاتيان دا هاته‌ ده‌ركرن

Lalish Duhok

سه‌قاناسیا هه‌رێمێ: پێله‌كا به‌فرێ ب رێڤه‌یه‌

Lalish Duhok

سێ سیناریۆ بۆ پێكئينانا حكومه‌تا عێراقێ هه‌نه‌

Lalish Duhok