فەرماندەیەکێ پێشمەرگەى رهت دكت كو رێگرى ل هاتنا ئاواران بۆ کوردستان بێته گرتن
باسنيۆز:
فەرماندەیەکی پێشمەرگە ئاماژە بەوە دەکات کە ئەو خەڵکانەی لە ناو داعش ڕادەکەن و خۆیان دەگەیەننە پێشمەرگە، ڕەوانەی ژووری لێکۆڵینەوە دەکرێن و دواتر دەخرێنە کامپەکانەوە.
هەندێک لە میدیا عێراقییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە هێزی پێشمەرگەی کوردستان ڕێگا نادات خەڵکانی ژێر دەستی داعش کە بۆ هەرێمی کوردستان ئاوارە دەبن، بێنە سنووری کوردستان. لە بەرامبەریشدا، حەمید ئەفەندی، فەرماندەی گشتیی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە میحوەری باشیک، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: “پێشمەرگە بەهیچ شێوەیەک ڕێگری لە هاتنی خەڵکانی سڤیلی ژێر دەستی داعش ناکات کە بێنە سنووری کوردستان”.
ئەوەشی ڕوون کردەوە کە: “ئێمە رێکارێکی تایبەتمان هەیە بۆ ئەو کەسانە دێنە سنووری پێشمەرگە و خۆیان ڕادەست دەکەن، ئێمە ڕەوانەی ئاسایشیان دەکەین و لەوێ دوای لێکۆڵینەوە و وردبینی لە دۆسیەکانیان، دواتر ڕەوانەی کامپەکان دەکرێت، چونکە لە ماوەی ڕابردوودا چەند حاڵەتێکی تیرۆر لەناو ئەو خەڵکانە هەبووە کە پەیوەندییان لەگەڵ داعشدا هەبووە”.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
