شبكة لالش الاعلامية

دماوێ 7 هه‌يڤان دا 10 كەس ژبه‌ر مینا بووينه‌ قوربانی

دماوێ7 هه‌يڤان دا 10 كەس ژبه‌ر مینا بووينه‌ قوربانی

K24 – ھەولێرMIN1

بەرێوەبەرایەتی گشتی كاروباری مین لە هەولێر ئاماری كاروچالاكییەكان و قوربانیانی مین لە 7 مانگی رابردوو بڵاودەكاتەوە، بە گوێرەی ئامارەكە له‌ ماوه‌ی 7 مانگدا 10 که‌س لە سنووری پارێزگای ھەولێر بەرمین كەوتوون.

بە گوێرەی ئاماری بەرێوەبەرایەتی گشتی كاروباری مین- هەولێر: “لە ماوەی 7 مانگدا 274 هه‌زار و 243 مه‌تر دووجا زه‌وی له‌ مین پاککراوه‌ته‌وه‌ 633مین و 216 ته‌قه‌مه‌نی له‌ ناوبراون، ھەر لەو ماوەیەدا 2 کێڵگه‌ مین به‌ ته‌واوی پاککراونه‌ته‌وە”.

لە ئامارەكەدا قوربانیانی مین لە ماوەی 7 مانگدا ئاشكراكراون كە لەو ماوەیەدا 10 كەس بەرمین كەوتوون و لە نێویاندا 3 كەس گیانیان لە دەستداوە و 7 دیكەش برینداربوونە.

ئەوەش خراوەتەڕوو كە بەردەوامن لە ھەوڵەكانیان بۆ ھۆشیاركردنەوەی ھاووڵاتیان لە مەترسییەكانی مین و تەقەمەنی و راھێنانی كارمەندانی مین لابەری بۆ پاككردنەوەی ناوچە مینڕێژكراوەكان و لەو ماوەیەدا خولێکی راهێنانی مین لابه‌ریش بۆ كارمەندانی مین لابەری كراوەتەوە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

حوكمه‌تا عیراقێ‌ دانپێدان ب هه‌شت زانكۆیێن كوردستانێ‌ كر

Lalish Duhok

پێشمه‌رگه‌ فێری ئاشكراکرنا چه‌كێ كێمیایی دبن

Lalish Duhok

ژینگەهـ پارێزێن خانکێ سەرەدانا بنگه‌هێ لالش کر

Lalish Duhok