شبكة لالش الاعلامية

پشتى سێ سالان دزانت نەخۆشیا شێرپەنجێ ھەیە

پشتى سێ سالان دزانت نەخۆشیا شێرپەنجێ ھەیە

باسنيۆز:403444171fc9ad6f0e6db75f4294d1de_L

کچێکی بەریتانی، ماوەیەکی زۆر سەرئێشەی ھەبوو، پزیشکەکانیشی بۆیان دەرکەوت نەخۆشیی شێرپەنجەی ھەیە، بەڵام لەسەر داوای بنەماڵەکەی، کچەکە لە نەخۆشییەکەی ئاگادار نەکرایەوە.

ماڵپەڕی (دەیلی مەیل)ی بەریتانی بڵاوی کردووەتەوە، ئاماندا دەی، کچێکی تەمەن 18 ساڵی بەریتانییە، لە ساڵی 2013 بەردەوام سەرئێشەی ھەبوو، دوای پشکنینی پزیشکی، ئاشکرا بوو کە گرێیەکی شێرپەنجەیی لەنێو مێشکی ئەم کچە ھەیە و چارەسەرەکەشی سەختە و پێویستی بە نەشتەرگەرییەکی گەورە ھەیە.

بنەماڵەی ئاماندا بە پزیشکەکانیان گوت، کە بە کچەکەیان نەڵێن ئەم نەخۆشییەی ھەیە، ئێستاش نیشانەکانی نەخۆشیی شێرپەنجە بەسەر شێوەی ئاماندا بەدیار کەوتووە و دوای سێ ساڵ بۆی ئاشکرا بوو، کە تووشی نەخۆشیی شێرپەنجە ھاتووە.

ئەگەرچی چارەسەرەکەشی سەختە و ھیوایەکی کەم بۆ ڕزگاربوونی لە نەخۆشییەکەی ھەیە، بەڵام پزیشکەکان بڕیاریان داوە، نەشتەرگەری بۆ ئەم کچە بەریتانییە بکەن و ھەوڵی چارەسەرکردنی بدەن.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

خانيه‌ك ب ١١١ ملیۆن دۆلاران ھاتە فرۆتن

Lalish Duhok

ژبه‌ر ١٥٩ ده‌مژمێرێن کاركرنێ گیانێ خۆ ژ دەست دا

Lalish Duhok

په‌یكه‌ره‌ك بۆ كێزه‌كێ

Lalish Duhok